سەرەتا %EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD

زانکۆى ماربۆرگ لە ئەڵمانیا میواندارى ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتى دەکات

پرۆگرامى چاودێرى دادگاکان لە ناوەندى نێودەوڵەتى بۆ توێژینەوە و دۆکۆمێنتکردنى دادبینییەکانى تاوانەکانى جەنگ، کە ناوەندێکى ئەکادیمی زانکۆى ماربۆرگى ئەڵمانیایە، ڕۆژى ٢٣ى حوزەیرانى ٢٠٢١ میواندارى هاورێ ئەحمەد توێژەرى یاسایی لە ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتى دەکات بۆ ئاشناکردنى توێژەرەکانى ئەو ناوەندە بە ناوەندى کوردستان و ناساندنى دادگاى تایبەت بە تاوانەکانى داعش کە بەم دوایە حکومەتى هەرێمى کوردستان هەنگاوى بۆ دامەزراندنى ناوە.

هاوڕێ ئەحمەد سوپاسى پرۆفیسۆر دکتۆر ستیڤانى و تیمەکەى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ ئەوەى لە نزیکەوە هەردوو ناوەند ئاشناى کارەکانى یەکتر بن و بتوانن سوود لە ئەزموونى یەکتر وەربگرن، لە سەرەتادا کورتەیەکى لەسەر ئامانج و کارەکانى ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتى پێشکەشى توێژەرەکان کرد و پاشان باسى پرۆژە رەشنووسى دامەزراندنى دادگاى تایبەت بە تاوانەکانى داعشى کرد.

پاش دوو کاتژمێر گفتوگۆ و ڕاگۆرینەوە، هەردوولا هیوایان خواست پەرە بە پەیوەندییەکان بدرێت و بتوانرێت لە داهاتوودا میکانیزمێک بۆ کارى هاوبەش سەرپێ بخەن.