سەرەتا ����������������������

قونسوڵخانەى ئەڵمانیا لە هەولێر میواندارى ناوەندى کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی دەکات

بەرێز سڤین کراوسپێ جێگرى سەرقونسووڵى گشتى ئەڵمانیاى فێدراڵ لە هەولێر لە بەروارى ٥ى تەمووزى ٢٠٢١ میواندارى ناوەندى کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتى دەکات، هاورێ ئەحمەد توێژەرى  یاسایی لە ناوەندى کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتى لە سەرەتادا سوپاسى ئەو میواندراییەى کرد و گرنگى دامەزراندى ناوەندەکەى بۆ جێگرى قونسووڵى گشتى ڕوونکردەوە. لە درێژەدا ئاماژەى بەوەکرد کە کوردستان پێویستى بە ناوەندێکى ئەکادیمى وەهایە لە پێناو بە ناوخۆیکردن و خۆماڵێکردنى بنەما گشتییەکانى یاساى نێودەوڵەتى و بەهێزکردنى سەروەرى یاسا بە پێى ئەو پێدراو و ستانداردە نێودەوڵەتییانە. پاشان باسى کار و پرۆژە و پلانەکانى کرد و بە پێى ئەوەى کە ناوەندەکە لە وڵاتى ئەڵمانیا دامەزراوە، جەختى لە کارى پێکەوەیی سوودوەرگرتن لە ئەزموون و ئەکادیمیستانى ئەڵمانى کردەوە.

پاشان بەڕێز سڤین کراوسپێ بەخێرهاتنى ناوەندەکەى کرد و ئەم دەستپێشخەرییەى بە گرنگ وەسفکرد، پاش گفتووگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەسەر پلان و ئامانجەکانى ناوەندى کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتى، بەڕێزیان هاوکارییکردن و پشتگیریی قونسووڵى گشتى کۆمارى ئەڵمانیاى فیدڕاڵى بۆ ناوەندەکە دووپاتکردەوە.