سەرەتا %EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD

ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتیی نامەیەکى کارى هاوبەش لەگەڵ پلاتفۆرمى نێودەوڵەتیی بۆ ئاشتیی و مرۆڤایەتى واژۆ دەکات

ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتیی نامەیەکى کارى هاوبەش لەگەڵ پلاتفۆرمى نێودەوڵەتیی بۆ ئاشتیی و مرۆڤایەتى واژۆ دەکات. هەردوو ناوەند ڕێکەوتن لەسەر کارى هاوبەش بۆ داکۆکیکردن و لۆبیکردن بۆ دامەزراندنى داگایەکى تایبەت بە تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەکدارەکانى داعش.
چەکدارەکانى داعش لە عێراق و هەرێمى کوردستانى عێراقدا بە یاساى ڕوبەڕوبوونەوەى تیرۆر دادگایی دەکرێن، لە کاتێکدا ئەوان تاوانە نێودەوڵەتییەکان، وەک تاوانى جینۆساید و تاوانى جەنگ و تاوانى دژەمرۆڤایەتیان ئەنجامداوە، لەم ڕووەوە پێویستە داگایەکى نێودەوڵەتیی تایبەت دابمەزرێت بۆ دادگاییکردنى ئەو چەکدارانە لە پاى ئەنجامدانى تاوانە نێودەوڵەتییەکان.