ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتیی نامەیەکى کارى
هاوبەش لەگەڵ پلاتفۆرمى نێودەوڵەتیی بۆ ئاشتیی و مرۆڤایەتى واژۆ دەکات. هەردوو ناوەند
ڕێکەوتن لەسەر کارى هاوبەش بۆ داکۆکیکردن و لۆبیکردن بۆ دامەزراندنى داگایەکى
تایبەت بە تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەکدارەکانى داعش.
چەکدارەکانى داعش لە عێراق و هەرێمى کوردستانى عێراقدا
بە یاساى ڕوبەڕوبوونەوەى تیرۆر دادگایی دەکرێن، لە کاتێکدا ئەوان تاوانە
نێودەوڵەتییەکان، وەک تاوانى جینۆساید و تاوانى جەنگ و تاوانى دژەمرۆڤایەتیان
ئەنجامداوە، لەم ڕووەوە پێویستە داگایەکى نێودەوڵەتیی تایبەت دابمەزرێت بۆ دادگاییکردنى
ئەو چەکدارانە لە پاى ئەنجامدانى تاوانە نێودەوڵەتییەکان.