ناوەندی كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی لەگەڵ قوسوڵخانەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەولێر کۆبووەوە. لە کربوونەوەکەدا بە چڕی گفتوگۆ كرا لەسەر سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و مافی مرۆڤ و ئازادییە بنچینییەكان لە هەرێمی كوردستان و گرنگی ڕەچاوكردنی بنەما گشتییەكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسە یاسایەكاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردولا بڕیاری كاری هاوبەشیاندا بۆ چاودێریكردنی زیاتری پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ و هەڵسەنگاندنی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان.