سەرەتا پڕۆژەکان

چەند سەرنجێک بۆ هەموارکردنەوەى پرۆژە یاساى دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێراق تایبەت بە دادگایکردنى تۆمەتبارانى داعش

داونلۆدی ڤێرژنی PDF

له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌كان به‌ ئاراسته‌ی دروستکردنى دادگایەکى تایبەت (لەسەر میراتى دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێراق ساڵى ٢٠٠٥) بۆ دادگایکردنى تاوانەکانى داعش ده‌رۆن، سیستمى دادوەرى و دادگاکانى عێراق ناتوانن دادبینى بۆ تۆمەتبارەکانى داعش؛ ئەوانەى تاوانى نێودەوڵەتیان لە چەشنى تاوانى جینۆساید و تاوانى جەنگ و تاوانى دژە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە، بکەن، چونکە لەناو یاساکانى عێراقدا هیچ ماددەو یاسایەک بۆ ئەو جۆرە تاوانانە بوونى نییە،‌ هەتا ئێستا تۆمەتبارەکانى داعش بە یاساى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر لە عێراق و هەرێمى کوردستان دادگاییدەکرێن، بەڵام تێبینى ئێمە بۆ ئەو هەوڵانە ئەوەیە کە ناکرێت هەمان ئەزموونى دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێراق ساڵى (٢٠٠٥) دووبارەبکرێتەوە.

لێرەدا ئێمە ئەم پرۆژەیە رادەگەینین بە هیواین ببێتە دەروازەکەیەک بۆ ئەوەى ئەو دادگایەى کە دادەمەزرێت بە شێوەیەک بێت بە پێى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دادگایەکى بێ خەوش و سەربەخۆ و بێلایەن بێت و لە پێناو گەڕانەوەى دادپەروەرى بۆ قوربانیان بێت.

ئەم پرۆژەیە بە زمانى عەرەبى کرتەى ئێرە بکە.

ئەم پرۆژەیە بە زمانى ئینگلیزى کرتەى ئێرە بکە.