سەرەتا⭠ %EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD
ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتى بەشدارى کۆنفرانسێکى ڕاوێژکارى لە پەرلەمانى کوردستان دەکات
ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتى ڕۆژى 2021/6/14 بەشدارى کۆنفرانسێکى ڕاوێژکارى لە پەرلەمانى کوردستان دەکات، کۆنفرانسەکە بەرێز د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سەرپەرشتى کرد و تێیدا ئه‌كادیمیان و مامۆستایانی زانكۆ‌و تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNITAD) له تاوانه‌كانی داعش و ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بەشدار بوون.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له د.ڤاڵا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، د.دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كریستۆڤه‌ر گۆسنێڵ گه‌وره ڕاوێژكاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNITAD) له‌تاوانه‌كانی داعش، د.بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده بوون، كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕێكی خستبوو، لە کۆنفرانسەکەدا چه‌ندین تێڕوانینی زانستی و ئه‌كادیمی له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕانی یاسایی ده‌رباره‌ی "پڕۆژه‌یاسای دادگای تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش" خرایه‌ڕوو.
لەو کۆنفرانسەدا هەر یەک لە هاورێ ئەحمەد توێژەرى یاسایی لە ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتى، ئاوارە حسێن مامۆستا لە زانکۆى هەڵەبجە و توێژەرى یاسایی لە ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەڵەتى بانگهێشت کرابوون بۆ خستنە ڕووى بارى سەرنجیان سەبارەت بە پرۆژە ڕەشنووسەکە.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیدگا و تێڕوانینی بەشداربووانى به‌رزنرخاند و هیوای خواست له قۆناغه‌كانی داهاتوو و له‌كاتی گفتوگۆی پڕۆژه یاساكه‌دا مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕه ئه‌كادیمییه‌كان هاوكارێكی به‌رده‌وامی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی یاسایی بن له ڕێكخستنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كانی ناو پڕۆژه‌یاساكه.
شایانی باسە ناوەندى کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتى پێشتر پرۆژە ڕەشنووسەکەى بۆ سەر زمانى ئینگلیزى وەرگێڕا بوو.