ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتى بەشدارى کۆنفرانسێکى لەسەر جینۆساید کرد، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٨/٦/٢٠٢١، به ئاماده‌بوونی ده‌یان توێژه‌ر و كه‌سایه‌تی له زانكۆ و ناوه‌نده جیاوازه‌كانی دنیا، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌شی زانكۆی سۆران و زانكۆی كۆڤێنتری له به‌ریتانیا به ناونیشانی (چاوخشاندنەوەیەك بە مێژووی ئەنفال و جینۆساید لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمڕۆ: یاده‌وه‌ری به‌كۆمه‌ڵ، قوربانی، مرونەت و شۆکی بەردەوام) به‌ڕێوه‌چوو.
کۆنفڕانسەکە به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو و یەك ڕۆژی خایاند، لە شەش پانێڵ پێکهاتبوو، كه ناوه‌رۆكی پانێله‌كان بریتی بوون له: ڕابردووی جینۆساید، جێندەر و جینۆساید، یادەوەری و جینۆساید، کەیسی ئێزیدییەکان و جینۆساید و ئەدەبیاتی جینۆساید.
لەو کۆنفرانسەدا هاوڕێ ئەحمەد توێژەرى یاسایی لە ناوەندى کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتى بە توێژینەوەیەک لە ژێر ناوى "دوایین جینۆسایدى یەزیدییەکان" بەشدارى کۆنفراسەکەى کرد.