ناوەند لە ڕێی ڕاهێنان و خولی پێگەیاندنەوە سەبارەت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان لە پێناو ئاشناکردنی زیاتریان بە چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان، ئاشناکردنی زیاتریان بە دەزگاکانی جێبەجێکردن، چاودێریکردن و بەدواداچوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێگەکانی پاراستن و پێشخستنی ئەو یاسایانە، هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەکانی دەدات. هاوکات لە ڕێی سیمینار و کۆنفرانس و نووسینەوەی ڕەشنووسی یاساییەوە هەوڵی چەسپاندنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا دەدات.