-
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان
دەستەیەکی سەربەخۆیە لە هەرێمی کوردستان، کار بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکات.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
زانکۆی دهۆک / کۆلێجی یاسا
کۆلێژی یاسا لە زانکۆی دهۆک لە ساڵی ١٩٩٧ - ١٩٩٨ وەک بەشێک لە کۆلێژی ئابوری و کارگێڕی دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٩٩ بووەتە کۆلێجێکی سەربەخۆ. چەندین خولی دەرچووانی هەبووە کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە یاسادا بەدەستهێناوە.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
زانکۆی ڕاپەڕین / کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان / بەشی یاسا
كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان لەساڵی (2004) دامەزراوە، ئەو كاتە سەر بە زانكۆی كۆیە بووە، لەڕێكەوتی (14-11-2013) خراوەتە سەر زانكۆی ڕاپەڕین، لەگەڵ كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەیەكەوە لكێندراون، بەڵام بەفەرمانی زانكۆیی ژمارە(730) لەڕێكەتی(14-11-2013) پاڵپشت بەفەرمانی ووزاری ژمارە(1808) لەڕێكەوتی (28-10-2013) دووبارە كراونەتەوە دوو كۆلێژی سەربەخۆ. كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان دووكات خوێندنی هەیە: یەكەم:خوێندنی بەیانیان: كە لە چەند بەشێک پێكدێت ئەوانیش :(مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفە، یاسا، بەڕێوەبردنی كار،بەڕێوەبردنی بیمە) دووەم خوێندنی ئێواران: كەلە سێ بەش پێكدێت (مێژوو،جوگرافیا،كارگێڕی كار(
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
زانکۆی گەرمیان / بەشی یاسا
بەشی یاسا بەپێی فەرمانی وەزارەت ژمارە (359) لە ( 30/3/2016 )، بۆ ساڵی خوێندنی 2016- 2017 دامەزراوە، لە ئێستادا ژمارەی خوێندکاران ( نزیکەی 312) بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس، و سیستمی خوێندن لەم بەشەدا ساڵانە.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی
.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وە بەرپرسە لە پاراستنی سنوور و خاکی کوردستان.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان
ئەنجوومەنی دادوەری بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریە لە هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی سێیەمە لە پاڵ دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان) و دەسەڵاتی جێبەجێ کردن (حکومەت) دا،ئەم ئەنجوومەنە سەربە وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستانە.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
پەرلەمانی کوردستان – سەنتەری توێژینەوەکان
سه نته ری توێژینه وه ی په رله مانی کوردستان، کار دەکات بۆ پاڵپشتی کاری یاسادانان، چاودێری، نوێنه رایه تی په رله مانتاران و به هێزکردنی توانای کارمه ندانی کارگێڕی په رله مان.هەروەها سەنتەرەکە مەشق و ڕاهێنان بۆ ئەندامانی پەرلەمان و کارمەندانی کارگێڕی رێکدەخات. توێژینەوە لەسەر کاروباری سیاسی و کۆمەڵایەتی، سیاسەتی دارایی، ئابووری و یاسادانان دەکات. ئەم سەنتەرە لە خولی سێیەمی پەرلەمان دامەزرا و لە ٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەسەر فەرمانی سەرۆکی پەرلەمان دەستی بە کارکردن کرد.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
زانکۆی هەڵەبجە – کۆلێجی یاسا و کارگێڕی
کۆلێژی یاسا و کارگێڕیی لە ساڵی (٢٠٢٠)دا وەک یەکێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجە دامەزراوە، کاتێک لە دوو بەش پێکهاتبوو کە بریتی بوون لە (بەشی یاسا و بەشی بازرگانیی نێودەوڵەتی)، پاش ساڵێک و لە ساڵی (٢٠٢١)دا بەشی سێیەمی (سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان)ی کردەوە. دەرچووانی هەر سێ بەشەکە بڕوانامەی بەکالۆریۆس-یان پێدەبەخشرێت و لە بەشی یاسادا لە ساڵی (٢٠٢٣)وە قۆناغی ماستەر کراوەتەوە و دەرچوان بڕوانامەی ماستەر لە هەردوو بواری یاسای گشتیی و یاسای تایبەت-یان پێدەبەخشرێت.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
زانکۆی سلێمانی – کۆلێجی یاسا
کۆلێژی یاسا یەکێکە لە کۆلێژە دیارەکانی زانکۆی سلێمانی کە لە ساڵی 1998 دامەزراوە و لە ئێستادا تەنیا بەشی یاسا لەخۆ دەگرێت. بەدرێژایی ساڵان، بەشەکە ژمارەیەکی زۆری دەرچووی بەکالۆریۆسی یاسای پێگەیاندووە، سەرەڕای هەبوونی بەشی خوێندنی باڵا لەناو کۆلێژەکەدا، کە سەدان بڕوانامەی دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرای لە بوارەکانی یاساییە جیاوازەکان دا پێگەیاندووە.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
سهندیكای رۆژنامهنووسانی كوردستان به گوێرهی یاسای ژماره (٤٠) ساڵی ١٩٩٨ و ههمواری ژماره (٤٠)ی ساڵی ٢٠٠٤ ، پهرلهمانی كوردستان دامهزراوه، ههروا بهگوێرهی یاسای رۆژنامهگهریی ژماره ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ ، سهندیكای رۆرژنامهنووسانی كوردستان وهكو تاقه ئۆرگانی فهرمی میدیاییه له ههرێمی كوردستان و ئهندامی فیدراسیۆنی رۆژنامهنووسانی نێودهوڵهتی (IFJ)ە.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە و گشت پارێزەرانی کوردستان و بەشێکی زۆر لە پارێزەرانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە خۆدەگرێت.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
زانکۆی سۆران -فاکەڵتی یاسا ،زانستە سیاسیەکان و بەڕێوەبردن
لە ساڵی ٢٠٠٧، بەشی یاسا لە فاکەڵتی یاسا دامەزراوە . دوای دامەزراندنی زانکۆی سۆران لە ساڵی ٢٠٠٩ فاکەڵتی یاسا بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە زانکۆی سۆران بەردەوام بوو .لە ساڵی ٢٠١٢ لە بەشی یاسا خوێندنی ماستەر دەستی پێ کرد و دوای ئەو خوێندنی دکتۆرا لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی پێکرد.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
کۆلێژی یاسا - زانکۆی سەڵاحەدیین، هەولێر
کۆلێژی یاسا بە یەکێک لە کۆلێژە گرنگ و بنچینەییەکانی زانکۆی سەڵاحەدیین دادەنرێت. لەسەرەتادا لە ساڵی ١٩٨٥-١٩٨٩ کۆلێژەکە لە ئەنجامی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دامەزرا. پێکهاتبوو لە یەک بەش کە ئەویش بەشی یاسا بوو.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ستێفانوس
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ بە تایبەت جەخت لەسەر ئازادی ئایین و باوەڕ دەکەنەوە، وەک لە دەقی ١٨ ی جاڕنامەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرووەکاندا هاتووە . هاوپەیمانی ستێفانوس دروست بووە بەهۆی ئەوەی کە سەدان ملێۆن خەڵک لە ترسی چەوساندنەوەو جیاکاری بەهۆی ئاینیان یاخود باوەڕ دەژین. ئەوان باوەڕیان وایە کە ئەرکی خۆیانە وەک دەرخەری کێشە ئاڵۆزەکان بن، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و داکۆکیکردن و پێشکەش کردنی هاوکارییەوە .
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
Platform for Peace and Humanity
پلاتفۆرمى ئاشتى و مرۆڤایەتیی، ڕێکخراوێکى نا حکومى نێودەوڵەتیی قازانج نەویستە و نەرخانە بۆ بەهێزکردنى حوکمى یاسا و پەرەپێدان بە مافەکانى مرۆڤ لە ڕێگەى یاساى نێودەوڵەتییەوە.
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە
-
Being Free
رێکخراوی ئازادبوون، رێکخراوێکی ناحکومیى سەربەخۆى قازانج نەویستە، لەپێناو ئازادى و سهربهخۆیی تاكهكهس و تواناسازیكردن له تاک به ئاڕاستهی پهرهپێدانی توانا مرۆییهكان کاردەکات
کلیک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکە