سەرەتائامرازەکانى کارکردنتوێژینەوە

توێژینەوە

ناوەند لە ڕێی توێژینەوەی زانستیی هەمەلایەنە سەبارەت بە شیکاریی دەقی یاسای نێودەوڵەتی و لێکەوتی بنەما و حوکمەکانەوە، هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەکانی دەدات. شیکاری و لێکۆڵینەوە لە دەرهاویشتەی پێشێلکارییەکانی یاسای مافەکانی مرۆڤ، یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای تاوانی نێودەوڵەتی لە کاتی ئاشتی و جەنگ و لە ڕێی توێژینەوەوە خوێندنەوەیەکی یاسایی دروست بۆ کێشە، ململانێ، پێکدادان و پێشێلکارییەکان دەکات. هەر لە ڕێی توێژینەوەوە هەوڵ دەدات بە چارەسەرە یاساییەکان بگات و دادپەروەریی زیاتر لە کۆمەڵگەی کوردستاندا بچەسپێنێت.