سەرتاوتار و شیکاری

تاوانى جینۆساید لە یاسا و دادگا نێودەوڵەتییەکاندا

ساڵ: 2022
داونلۆدی ڤێرژنی PDF

ئەم پەرتووکە نوێیە لە دووتوێى ٢٧٠ لاپەرە و وەک یەکەم بڵاوکراوەى ناوندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتیی و بە هەمانگى ڕێکخراوى ئازادبوون کەوتە بەردیدى خوێنەران.
ئەم پەڕتووکە دەیەوێت لە ڕیشە و ڕایەڵەکانى تاوانى جینۆساید بکۆڵێتەوە، سرووشتى تاوانى جینۆساید بەپێى یاسا و دادگا نێودەوڵەتییەکان شیتەڵ دەکات و پێکهاتەکانى لە کەو و بێژنگ دەدات. بە ڕەچاوکردنى تایبەتمەندیى دادگا نێودەوڵەتییەکان بۆ هەر یەکێکیان بە جیا لەسەر چۆنێتیى دادبینییەکانیان لە تاوانى جینۆساید دەدوێ و بە درێژیى لە سەر بڕیار و ڕاسپاردەکانیان دەوەستێت. بەو پێیەى جینۆساید بەشێکە لە یاساى تاوانى نێودەوڵەتیی و یاساى نێودەوڵەتیی نەریتیى، ئەمەش پابەندیى و بەرپرسیارێتیى هەم بۆ دەوڵەت و هەم بۆ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیی چێ دەکات، ئەم پەڕتووکە بە درێژیى ئەم باس و خواسانەى بەرباس داوە.