سەرتاوتار و شیکاری

دەربارەى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتیی

ساڵ: 2022
داونلۆدی ڤێرژنی PDF

لە ناو ئەم پێشکەوتنە جیهانییە نوێیەدا، گەلان کێشمەکێشیانە چۆنایی ڕۆڵى خۆیان بگێڕن و بەشێک بن لەم ڕەوتە، هەروەها لە گرنگیی و ئاڵۆزییەکانى تێبگەن و پاشان خۆیانى لەگەڵ بگونجێنن، وەلێ لە مێژووی هاوچەرخدا، بنەما گشتییەکانی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی، لە زۆر شوێنکاتی جیاوازدا، بەرانبەر خەڵکی کوردستان پێشێل کراون، لە جینۆساید و شاڵاوی ئەنفال و بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە، تا زەبروزەنگ و لێسەندنەوەی مافی هاووڵاتییبوون و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژیان، لە سڕینەوەی کەلتووریی و قەدەغەکردنی زمان و بۆنە نەتەوەییەکان و بێبەشکردنی ماف و ئازادییە مەدەنیی و سیاسییەکانەوە، تا ماف و ئازادییە ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و کەلتوورییەکان، لە بۆردومان و سەرهەڵدان و هاشاوڵى داعش و جینۆسایدی ئێزدییەکان، تا تاوانی جەنگ و تاوانە دژەمرۆڤایەتییەکانى تر، کەچى هەندێ هەوڵى تاکوتەرا و لێرەولەوێى لێ بترازێ، یاساى تاوانى نێودەوڵەتیی بۆ کورد نەبووە بە ڕۆژەڤ. ئەم ڕژێمەى یاسا سەرەڕاى گرنگیی و پێداویستییەکەى بۆ کورد، کەچى نە لە زانکۆکانى کوردستاندا دەخوێنرێت و نە دەزگاى بۆ بنیات نراوە و نە ئاوێتەى زمانى کوردیى کراوە.

ئەم پەڕتووکەى بەردەستان، هەوڵێکى (ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتیی)ــە بۆ ئاشناکردنتان بە ڕەهەند و تانوپۆکانى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتیی، ئەم پەڕتووکە یەکێکە لە زنجیرە بڵاوکراوەکانى ناوەندەکە و بۆ دادگاى تاوانى نێودەوڵەتیی تەرخان کراوە.