سەرتاوتار و شیکاری

دەربارەی توندوتیژیی ڕەگەزی دژی ژنان

ساڵ: 2024
داونلۆدی ڤێرژنی PDF

کۆمیتەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی جیاکاریی دژی ژنان، لێدوانی گشتیی ژمارە ٣٥ـی لەمەڕ توندوتیژیی جێندەریی دژی ژنانی پەسەنكردووە، ئەم لێدوانە گشتییە سەبارەت بە سرووشتی ڕەگەز دەدوێت، ئەویش بە پشتبەستن بە کارەکانی کۆمیتەکە و ڕێکارە نێودەوڵەتییەکانی تری مافی مرۆڤ، هەروەها پێشهاتەکان لەسەر ئاستی نیشتیمانیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی. ئەم لێدوانە گشتییە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە چونكە:

- دان بە باندۆرکردنی توندوتیژیی ڕەگەزی دەنێت، کە دەبێتە پێودانگی یاسای نەریتیی نێودەوڵەتیی؛
- تێگەشتنێكی نوێ لەسەر توندوتیژیی چێ دەكات، ئەمەش تا پێشێلکارییەکانی مافی تەندرووستی زایەندیی و وەچەخستنەوە بگرێتەوە؛
- پێداگرە لە پێویستیی گۆڕینی پێودانگە کۆمەڵایەتیی و باوەڕباوییەکان، ئەمەش لەمەڕ چەمکی یەکسانی ڕەگەزی لە ژێر ناوی کەلتوور و نەریت و ئاییندا.
- بێ دوودڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو یاسا و ڕێسایانە دەکات کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ئاسانکاریی توندوتیژیی دەکەن یان چاوپۆشیی لێ دەکەن و  پاساوی دەدەن؛ هەروەها
- پێداگریی لە پێویستیی ئەو ڕێبازانە دەکاتەوە کە ڕێز لە سەربەخۆیی و بڕیاردانی ژنان لە هەموو پانتاییەکانی ژیاندا دەگرن  و پەرەی پێدەدەن.

ئەم لێدوانە گشتییە ساڵی ٢٠٢٤ لە بەستێنی پرۆژەی (دەستپێشخەریی دادپەروەریی)ـدا بۆ زمانی کوردیی وەرگێڕدراوە، پڕۆژەکە لەلایەن ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن دەزگای پەیوەندییەکانی دەرەوە لەڕێی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پاڵپشتیی دارایی دەکرێت.