زەمینەسازی بۆ بەناوخۆییکردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی لە کوردستان

ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدڕاڵ مەبەستیەتی پڕۆژەی (زەمینەسازی بۆ بەناوخۆییکردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی لە کوردستان)دا جێبەجێ بکات، پڕۆژەکە لەسەر دوو ئاستی سەرەکی کاردەکات:

یەکەم؛ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی لە ڕێگەی وەرگێڕانی یاسا پەیوەندیدارەکان بە یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی.

دووەم؛ بەرزکردنەوەی توانای کەسانی ناو دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی یاسادانان لە کوردستان لە ڕێگەی ئاشنایی کردنیان بە بنەما نوێکانی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی لە ڕێگەی خولی ڕاهێنانەوە.

پڕۆژەکە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەندامانی پەڕلەمان و دادوەر و داواکاری گشتی و نوێنەری پێکهاتەکانی کوردستان و شارەزایانى تایبەت بەو بوارە کاردەکات. بۆ زیاتر بەهێزکردنی پڕۆژەکە، ناوەند لە ڕێگەی ئەکادیمییە ناوخۆیی و بییانیەکانەوە پشتگیری زانستی تایبەت بە یاسای تاوانی نێودەوڵەتییان بۆ فەراهەم دەکات.

ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە لەم قۆناغەدا تەنها مەبەستیەتی زەمینەسازی بکات و هەوڵی بەرزکردنەوەی توانای کەسانی ناو دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان و شارەزایان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی بدات.