ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی (KCIL) و سەنتەری گلاسگۆ بۆ یاسا و ئاسایشی
نێودەوڵەتیی (GSILS) بە پاڵپشتی ئەنجومەنی سکۆتلەندا بۆ کاروباری جیهانیی (SCGA) و ئەنجومەنی شارەوانى گلاسگۆ بە
خۆشحاڵیەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ پانێڵێک دەربارەی:
دیدی کورد
و ئێڕاقییەکان لە دوای ٢٠ ساڵ لە داگیرکردنی ئێراق
چالاکییەکە لە بەرواری:
سێشەممە ۲۵ی نیسان، کاتژمێر ٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی بەریتانیا،
لە هۆڵی بانکویت لە شاری گلاسگۆ بەڕێوەدەچێت.
لە دوای وتەى بەخێرهاتن لە لایەن سەرۆکی
شارەوانی گلاسگۆ، گفتووگۆیەکى تایبەت لەسەر بارودۆخ و پێشکەوتنەکانی ئێڕاق لە دوای
٢٠ ساڵ لە داگیرکردنی ئەنجامدەدرێت. گفتووگۆکە بە بەشداری دادوەر ڕزگار حەمەمین دادوەری
دادگاییکردنی سەدام حسێن و ڕۆزا ساڵح ئەندامی شارەوانی گلاسۆ دەبێت.
گەر دەتەوێت لەم بۆنەیەدا بەشداریت، تکایە لێرەوە خۆت تۆمار بکە.