ناوه‌ندی كوردستان بۆ
یاسای نێوده‌وڵه‌تی له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی "پێشخستنی ئازادی ڕاگەیاندن"ـەوە
کەتیشك ده‌خاته سه‌ر پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌نووسان له‌هه‌رێمی كوردستان، ئەمەش له
ڕێگەى ئامادەکردنى ڕێبه‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئازادی ڕاده‌ربڕین بەپێى یاسا
نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و ڕاھێنانى پارێزەر و ڕۆژنامەنووسان بەپێى ئەو رێبەرە
یاساییە.
له میانه‌ی پڕۆژه‌كەدا دوو خولى ئاشناکردن بە مافى ئازادى
ڕادەبڕین بەپێى یاسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان بۆ پارێزه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان له
به‌رواری ٢١ و ٢٢ـى ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ له پارێزگای هەوڵێر ئه‌نجامدا. ئامانجى خولەکە به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ھۆشیاری پارێزه‌ران و
ڕۆژنامه‌نووسان بوو تایبه‌ت به ئازادییەکانى ڕاگه‌یاندن و ده‌ست گه‌یشتنیان به
زانیارییه پێویسته‌كان و ئەو مافانەى وا یاسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ
رۆژنامەنووسانى فەراهەمکردووە.


