سەرەتا چالاکییەکان

ناوەند و ڕاگرایەتی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین، یادداشتنامەی لە یەک تێگەیشتنیان واژۆ کرد

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ناوەند بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، زەمینەسازی کردن بۆ پەروەردەکردنی خوێندکارانی کۆلێژی یاسا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی کۆشش کردن بۆ برەودان بە ڕۆڵی یاسا و دادپەروەری. لە ڕێکەوتی ٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە پارێزگای هەولێر. ناوەند یادداشتنامەیەکی لەیەکتێگەیشنی لەگەڵ ڕاگرایەتی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین واژۆ کرد. بە ئامادەبوونی ڕێزداران: د. بەختیار سابیر بایز (ڕاگری کۆلێژی یاسا)، د.هێڤی حەسەن (مامۆستای زانکۆ)، د.عەلی تەها ئەکرەم (سەرۆکی بەشی یاسا). ئامانج لەم یادداشتنامەیە ڕەخساندنی دەرفەتێکی زانستی لەبارە لەنێوان هەر دوو لایەندا بۆ سەر ڕێ خستنی پرۆژەی هاوبەش، فەراهەمکردنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوێندکارانی کۆلێژی یاسا لە چوارچێوەی ڕێکخستنی چالاکی وۆرکشۆپ و سیمینار، خوێندنگەی هاوینەی، پرۆژەی توێژینەوە. هەتاکوو زیاتر ئاشنابن بە یاسای تاوانی نێودەوڵەتی. لێکدانەوە نوێیەکان بواری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، پرسی دادگای دادپەروەرانە بەگوێرەی پێودانگە سەردەمییەکانی مافی مرۆڤ. ئەوەی شایەنی باسە ڕاگری کۆلێژی یاسا (د.بەختیار سابیر) و تیمی یاوەری نموونە کار و دەستپێشخەری لەم چەشنەیان بە گرنگ پەسن کرد. ئامادەی خۆیان دووپات کردەوە بۆ سەرخستنی بڕگەکانی ناو یادداشتنامەکە و سەرخستنی پرۆسەی خوێندنی باڵا لە خزمەت بەرزڕاگرتنی ڕۆڵی یاسادا.