لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی یاسادانان، (ناوەندی كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی) خەریكی ئامادەكردنی ڕێبەرێكی تایبەتە بۆ یاساسازی لە هەرێمی كوردستان، كە بە شێوەیەكی سەرەكی لەلایەن سێ پسپۆڕی بوارەكەوە نووسراوە.
ڕۆژی شەممە ٢١/٩/٢٠٢٤ لە كۆبوونەوەیەكدا، ئەم ڕێبەرە خرایە بەر باس و لێكۆڵینەوە لەگەڵ ڕاوێژكارانی پەرلەمانی كوردستان و كۆمەڵێك شارەزای بواری یاسادانان. ئامانجی سەرەكی ئەم دانیشتنە وەرگرتنی تێبینی و ڕاوبۆچوونی بەشداربووان بوو بۆ دەوڵەمەندكردنی ناوەرۆكی ڕێبەرەكە.
ئەم هەنگاوە بەشێكە لە پڕۆژەی فراوانی ناوەندی (كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی) كە ئامانجی پاڵپشتیكردن و بەهێزكردنی دەسەڵاتی یاسادانانە لە هەرێمی كوردستان. چاوەڕوان دەكرێت ئەم ڕێبەرە ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ یاسادانەران و ببێتە هۆی باشتركردنی پرۆسەی یاسادانان لە هەرێمدا.