سەرەتا چالاکییەکان

دادگایكرنی تۆمەتبارێكی داعش لە هۆڵەندا لە زانکۆی سۆران پەخشكرا

داونلۆدی ڤێرژنی PDF

ناوەندی كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی (KCIL) لە چالاكییەكدا دادبینی و کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە کەیسی (حەسنا. ئ) کە تۆمەتبارە بە کۆیلەکردنی دوو خانمی ئێزدی و ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە باڵەخانەی دادوەری شیپۆڵ لە هۆڵەندا بۆ خوێندكارانی كۆلێژی یاسای زانكۆی سۆران پەخشكرد. چالاكییەكە بە هاوبەشیی تۆڕی یاسای ئێزدی و دامەزراوەی نوهانۆڤیچ و زانکۆی سۆران پەخشی ئەنجامدرا.

ئەوەی شایەنی باسە ٣٧ خوێندکاری کۆلێژی یاسا بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بەرواری 16 و 17ـی تشرینی دووەم سودمەندبوون لە تەماشاکردنی دادبینیەکە. جەوهەری ئەم نیشاندانەش لەلایەن ناوەندەوە لەسەر ئەو ڕێچکە زانین بەخشییە سەرچاوەی گرتووە کە مەبەستێتی خوێندکارانی یاسا لە زانکۆکانی کوردستان ئاشنای یاسای نیودەڵەتی و بەتایبەت یاسای تاوانی نیودەوڵەتی بکات. هەتاکوو دووربینانە بڕواننە ئەو تاوانانەی کە بە تاوانی نێودەوڵەتی لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە پۆلێن دەکرێن.

سازاندنی ئەم چالاکیەش لەگەڵ زانکۆی سۆران لەو یاداشتی لێکتێگەیشتەوە ڕێچکەی گرتووە کە ناوەند لەگەڵ زانکۆی سۆران واژۆی کردووە. ئەم یاداشتە بۆتە هەوێنی ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی بەرهەمدار لەلایەن ناوەندەوە بۆ زانکۆی ناوبراو کە دیارترینیان بەشداری پێکردنی خوێندکارانی کۆلێژی یاسای زانکۆی سۆران بوو لە کەمپی هاوینەیەی بۆهێزکردنی ڕۆڵی یاسا لە هەرێمی کوردستان کە تێیدا خوێندکاری چوار زانکۆی هەرێمی کوردستان بەشداریان کرد و ئاشنای گرنگی ڕۆڵی یاسا کران بۆ ڕێگرتن لە قەیرانەکان لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە.

بۆ زانیاری دەربارەی وردەكاری دادبینییەكە، كرتە لەسەر فایلی پیدیئێف بكە.