لە بەردەوامی چالاکیەکانی ناوەند بۆ
پارێزەران، ئاشناکردنیان بە ڕەهەندەکانی یاسای نێودوڵەتی و سازاندنی زەمینەیەکی
کۆکاری بۆ بەناوخۆیکردنیان لەناو سیستەمی دادوەریی هەرێمی کوردستاندا. وۆرکشۆپێکی
دوو ڕۆژەی سازاند لە ڕێکەوتی ٨-٩ تشرینی دووەم، ٢٠٢٤ بۆ بیست پارێزەر لە پارێزگای
هەولێر. دەستپێکی ڕۆژی یەکەم (د.شیراز ئیبراهیم) لەمیانەی دوو وانەی تەرخانکراودا
سەرنجی بەشداربوان ڕاکێشا لەمەڕ پرسەکانی پەیوەست بە یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتی و
قۆناگەکانی تێهەڵچوونەوەی ئەم تاوانانە لەناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و دادگاتایبەتمەندەکاندا.
پاشان قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتیەکان لەلایەن (د.محمد ڕەشید)
خرایە بەرباس، بابەتەکە دەوڵەمەند کرا بە تیشک خستنەسەر چەند کەیسێکی
پەیوەندیداری هەنوکەی لەناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا.
لە دەستپێکی ڕۆژی دووەمدا
بەشداربوان ئاشناکران بەو کۆکارییەی کە ناوەند سەرپێی خستووە لە ئامادەکردنی پرۆژە
یاسای دژە جیاکارییدا، ڕوونکردنەوەی ئەو(بۆ؟) یانەی کە پاڵنەربوون لە ئامادەکردنی
ئەم پرۆژەیاسایەدا لەلایەن (د.سەرکەوت جەلیل)ەوە. پاشان، بەشداربووان لە میانەی
گفتوگۆیەکی کراوەدا دەرفەتیان پێدرا کە سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان گەڵاڵەبکەن
لەسەر پرۆژەیاساکە و شیتەڵکردنی ئەو پێشهاتانەی کە دێنەپێش لە میانەی جێبەجێکردنی
ئەم پرۆژەی یاسایە لە ئایندە لە ئەگەری دەرچواندنی لەلایەن پەرلەمانی
کوردستانەوە.کۆتا وانەی ڕۆژی دووەم لەلایەن دادوەر (تەها عومەر) پێشکەشکرا سەبارەت
بە ڕێبەری دادگای دادپەروەرانە لە یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی دا. ئامانج لەم
وانەیەش دەستنێژی دەروازەیەکی نوێ بوو بۆ بەشداربوان تاکو زیاتر تێبکۆشن بۆ
چەسپاندنی ئەو بنەمایانەی کە لە ڕێبەریەکدا هاتوون وەک پێش مەرجیەک بۆ چەسپاندنی
دادپەروەری، بەرزڕاگرتنی ڕۆڵی یاسا لەناو دادگاکانی هەرێمدا.