ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی، بەخۆشحاڵییەوە بەشداری لە چالاكییەكی پێداچوونەوەی ڕاپۆرتی خولی گشتگیر بۆ ئێراق لە جنێڤ کرد. بەڕێوەبەری ناوەند (هاوڕێ ئەحمەد) لە لایەن ڕێكخراوی UPR Ifoـەوە بانگهێشتكرابوو بۆ خستنە رووی پێشنیارەكانی ناوەند لەمەڕ ڕاپۆرتی خوولی گشتگیر بۆ ئێراق.
لە دانیشتنەکەدا ناوەند باسی لە پرسە گرنگەکانی تایبەت بە دادپەروەری
و لێپێچینەوە کرد. هەروەها تیشکی خستە سەر پێویستی جدی و هەنووکەیی تایبەت بە
بەنێوخۆیی کردنی یاسای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئاستی ئێراق و هەرێمی کوردستان
دا، لە چوارچێوەی یاسایی بەهێزدا کە لەگەڵ پێودانگە جیهانییەکان دا بگونجێت. جگە لەوەش
داوای لە ئێراق کرد پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆما پەسەند بکات، بەمەش بتوانرێت پەیوەندی بە دادگای
تاوانە نێودەوڵەتییەکان بکات، بەمەبەستی ڕێگەخۆشکردن بۆ پابەندبوونی ئێڕاق بۆ
دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک تایبەت بە تاوانە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها ناوەند، پێشنیاری دامەزراوەیەکی نیشتمانی بۆ ڕێکخستنی بەڵگەکان كرد كە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپرسینەوەی داعش (یونیتاد) کۆکراونەتەوە. لە ماوەی حەوت ساڵی کارکردنیدا، یونیتاد بەڵگەی بەرچاوی لەسەر دڕندەییەکانی داعش کۆکردۆتەوە، ناوەند پێشنیار دەکات لە مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ئەو بەڵگە کاریگەرانە لە بەدەستهێنانی دادپەروەریدا.
ناوەند بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونی لە ئەرکەکانیدا، بۆ بەرەوپێش
بردنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ، هاوکات داکۆکی لە میکانیزمەکان
دەکات بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و لێپێچینەوە لە سەرانسەری ئێراق و هەرێمی کوردستان
دا.
بۆ خوێندنەوەی بەیاننامە و پێشنیارەکانی ناوەند، تکایە کلیک لە PDF بکە.