لە بەرواری ١١-١٢ ی ئایاری ٢٠٢٥،
ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمیندارێتیی گشتیی
وەزارەت و بەڕیوبەرایەتیی میدیا و هۆشیاریی نیشتیمانی، وۆرکشۆپێکی یاسایی دوو ڕۆژی
سازدا بۆ پۆلێک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پاریزگای هەولێر، بە مەستی
ئاشناکردنیان بە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی. مەراسیمی کردنەوەی خولەکە، بە ئامادەبوونی لیوا روکن بەختیار
محمد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا عوسمان محەمەد مستەفا
بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری و عەمید شوان مەحمود جێگری بەڕێوەبەری گشتی و
بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری هۆشیاری نیشتیمانی بەڕێوەچوو.
دەستپێکی یەکەم ڕۆژدا، ئەفسەرانی
بەشداربوو ئاشناکران بە کورتەیەک دەربارەی ڕێبەری یاسای پێکدادانی چەکداریی تایبەت
بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن د.ئاوارە حسێن. پاشان، د. محمد علێوە
چەردەباسێکی خستەڕوو سەبارەت بە زەرورەت و پاساوی سەربازی، ڕوانینێک سەبارەت بە
چەمکەکانی سنوردارکردن و جیاکاری و ڕێژەگەرایی بینی لە کردە سەربازیەکاندا،
هاوتەریب بە باسێک دەربارەی نیازپاکی لە ململانێ سەربازیەکاندا. هەروەتر، دەستپێکی
دووەم ڕۆژ، پرسی پاراستنی کەسانی مەدەنی ، موڵک و ناوچەکان لە ڕوانگەی یاسای
نێودەوڵەتیی مرۆییەوە لەلایەن د. سەنار تەها خرایە بەرباس. دواتر خاتوو:( گابرێل
ڕادوو) باسێکی هەمەلایەنی خستەڕوو لەسەر ئەزموونی یاسایی ناوەندە یاساییەکانی
ئەوروپا لە جەنگی ئۆکرانیا و پرسی کۆکردنەوەی بەڵگە. هاوتەریب بەم باسەش د. گورگن
پیترسۆن، هێڵە گشتیەکانی ناو یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتی بۆ ئەفسەرەکان ڕوون
کردەوە لەسەر بەرپرسیارێتی فەرماندەو سەرباز لە تاوانە جەنگییەکاندا. کۆتا وانەش تایبەت بوو بە جۆری تاوانەکان
لە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیدا کە لەلایەن د. کرمانج عوسمان، راوێژکار لە وەزارەتی
داد پێشکەشکرا. ئەوەی شایەنی باسە لە پەراوێزی وانەکاندا، باس و خواس
دەورووژیندرێت لەسەر دوواین مژارەکانی پەیوەست بە ئاسۆی ململانێ چەکدارییکان و
گۆڕانکارییە یاساییەکان لەناو یاسای نیودەوڵەتی و ناوخۆییەکاندا سەبارەت بە
تاوانەکانی جەنگ لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی تاک و دەوڵەت.