ناوەند لە بەردەوامی کۆششەکانی لە
ئاشناکردنی خێزانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان بە بنەماکانی یاسای تاوانکاری
نێودەوڵەتی و لێپێچینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان، لە ڕێکەوتی ١٤-١٥ ئایاری
٢٠٢٥، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی سازدا بۆ پۆلێک لە دادوەر و داواکارانی گشتی لە
پارێزگای سلێمانی. لە دەستپێکی یەکەم ڕۆژدا، بەشداربووان ئاشنا کران بە ڕێکارەکانی
لێکۆڵینەوە لەناو دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی و دادگا تایبەتییەکاندا لەلایەن
د.محمد ڕەشیدەوە. پاشان، د.محمد عەلیوە بەدر، بە گەڕانەوە بۆ تێگەیشتنە باوەکان
لەناو یاسای سزادانی عێراقی، خوێندنەوەیەکی یاسایی خستەڕوو بۆ لێپێچینەوە لە
تاوانە نێودەوڵەتییەکان هاوتەریب بە دواین تان و پۆکانی ناو یاسای تاوانکاری
نێودەوڵەتی، سەرنجی یاساناسانی بواری لێپێچینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتیەکان. کۆتا
وانەی یەکەم ڕۆژیش بە کۆتایی هات بە وانەیەکی د.گورگن پیتەرسۆن لەسەر بەرپرسیارێتی
تاوانکاری تاکەکەسی و هاوبەش لە دووڕیانی هەڵبژاردە ئەخلاقی و یاساییەکاندا. لە
دەستپێکی بابەتەکانی دووەم ڕۆژدا، د. محەمەد علیوە بەدر، شیمانەی ڕەهەندەکانی
لێکۆڵینەوەی کرد لە تاوانە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکان لە چوارچێوەی سیستەمی یاسایی
عێراقییدا. دواتر، د. گورگرن پیترۆسیان، پوختەباسێکی خستەڕوو لە چۆنێتی لێکۆڵینەوەکان لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی. دوابەدوای ئەم بابەتەش، د.سەنار تەها، تان
و پۆی ئەو لایەنانەی کرد کە ڕەچاودەکرێن لەلایەن سیستەمی یاسای نێودەوڵەتی
لەچۆنێتی لێپێچینەوە لە تاوانەکانی جەنگ هاوتەریب بە دواین باس و خواسەکانی ناو
کۆمەڵگەی دادوەری نێودەوڵەتی لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ تاوانبارانی جەنگ و
هێنانەدی دادپەروەری بۆ قوربانیان.