نوێترینەکان

ناوەند و نوسینگەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش كۆبوونەوە

ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی KCIL )) سەردانی مەیدانی نووسینگەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە   (CIGE)ی بۆ تاوانەکانی داعش لە پارێزگای دهۆک ئەنجامدا. سەردانەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ هەردوو لایەن دادەنرێت، بە مەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری و لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا گەیشتنە لێکتێگەیشتن بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامێکی هاوبەش، بە ئامانجی بونیاتنانی تواناسازیی کارمەندانی نوسینگەی دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە CIGE)) لە زۆر بواری سەرەکییدا، لەوانەش لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی کراوە، لێکۆڵینەوەی مەیدانی لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان. ئەم  دەستپێشخەرییە هاوبەشە یارمەتیدەر دەبێت بۆ لێکۆڵەرەوان لە ڕووی جۆری و کاریگەرییەوە بۆ پێشخستنی  کارامەیی لە کارکردن دا. ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی، پابەند بوونی خۆی دەربڕی بۆ پشتگیریی نوسینگەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە لە دامەزراندنی پەیوەندی بەهێز، هاوکاری نێودەوڵەتی لەگەڵ یەکە تایبەتمەندەکانی تاوانی جەنگ لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا. ئەم پشتگیرییە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاسانکاری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بەهێزکردنی ڕۆڵی دەستەی لێکۆڵینەوە  لەناو سیستەمی دادوەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە بابەتی  لێکۆڵینەوەکانی لایەنی سێیەم، گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژی تاوانبارانی داعش.
ئەم هەماهەنگییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێکی هاوبەشە بە دادپەروەری، لێپرسینەوە، سەروەری یاسا، دڵنیابوون لەوەی هەوڵەکان بۆ لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی تاوانەکانی داعش بە بەرزترین پێودانگی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.