پەیماننامە، هەروەک ئەوەى بە ناوەکەیدا دیارە،
مەبەست لەوەیە کە لایەنەکان (زۆر جار دەوڵەتەکان) پەیمان بە یەکترى دەدەن کە
ڕەچاوى بەند و ماددەکانى بکەن، وشەکە بەرانبەر وشەى (Convention)ى ئینگلیزییە، لە پەیماننامەدا، گرنگى بە بنەما ئەخلاقى و
گەردوونییەکان و یاساى سروشتى دەدرێت، واتە هەر یاسایەک بنەماکانى ڕێزگرتن لە
مافەکانى مرۆڤى تێدابێت و جیهانى بێت و فەلسەفەى یونیڤێرساڵ بیگرێتەوە ئەوا
پەیماننامەیە، لە ناویاندا و لە هەمووى گرنتر پەیماننامەى قەدەغەکردن و سزادانى
تاوانى جینۆساید ساڵى ١٩٤٨، پەیماننامەکانى ژنێڤ ساڵى ١٩٤٩ و هەر نۆ
پەیماننامەکانى مافەکانى مرۆڤ.