سەرەتافەرهەنگ

بنەڕەتنامە

Statute

بنەڕەتنامە، وشەکە بەرانبەر وشەى (Statute)ى ئینگلیزییە، ئەم وشەیە لە ڕیشەى وشەیەکى فەڕەنسییەوە وەرگیراوەوە کە بە ماناى دامەزراندن یان دەستپێک دێت، ئەم جۆرە یاسایە تێکەڵەیەکە لە کۆمەڵێک نۆرم، یاسا و حوکمى یاسایی لەگەڵ بنەما رێکارییەکان، زیاتر وەک بناغە و بنەڕەتێک بۆ دامەزراندن و کارکردنى دادگا نێودەوڵەتى و بە نێودەوڵەتیکراوەکان دەنوسرێن، گرنگترینیان؛ بنەڕەتنامەى دادگاى دادى نێودەوڵەتى ساڵى ١٩٤٥، بنەڕەتنامەى دادگاى تایبەت بە تاوانى نێودەوڵەتى بۆ یوگووسلافیا ساڵى ١٩٩٣، بنەڕەتنامەى دادگاى تایبەت بە تاوانى نێودەوڵەتى بۆ ڕواندا ساڵى ١٩٩٤، بنەڕەتنامەى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى ساڵى ١٩٩٨.