سەرەتافەرهەنگ

ڕەوش & کەیس

Situation & Case

بە پێى نەریتى کارکردنى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى، لەبەرئەوەى دادگاکە وەک دادگا نێودەوڵەتییە تایبەتەکان و دادگا تێکەڵەکان نییە، کە تەنها بۆ ڕەوشێکى تایبەت لە وڵاتێکی دیاریکراودا دامەزرابێتن، ئەم دادگایە لەسەرجەم دەوڵەتە ئەندامەکانیدا تواناى جۆڵاندنى داواى هەیە، لە سەرەتادا هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکات کە ئاخۆ چى ڕوویداوە لەو وڵاتەدا، ئەمە پێى دەوترێت ڕەوش (Situation) و  بەپێى ئەو دەوڵەتە یان ئەو دەوڵەتانەى پەیوەندارن بە ڕەوشەکەوە ناوى دەهێنرێت، وەک؛ ڕەوشى کۆنگۆ، ڕەوشى بەریتانیا-عێراق و هتد، پاشان لە هەر ڕەوشێکدا دەگەڕێت کە کێ تۆمەتبارى یەکێک لە تاوانە نێودەوڵەتییەکانە و وەک کەیسێک مامەڵەى لە ناو ئەو ڕەوشەدا لەگەڵ دەکات، ئەمە پێى دەڵێن کەیس (Case)، دەکرێت لە هەر ڕەوشێکدا چەندین کەیس بوونى هەبێت.