سەرەتادەربارەئامانج

ئامانج

ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی لەبەر ڕۆشنایی بنەما گشتییەکانی یاسای نێودەوڵەتی، بەتایبەت یاسای نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیی و یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە کوردستاندا دەکات، کە بریتیین لە:

یەکەم:
پاراستن و پێشخستن و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ بە لەبەرچاوگرتنی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ، پەیماننامەی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان، پەیماننامەی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکان، پەیماننامەکانی مافەکانی ژنان و منداڵان و کەمئەندامان، پەیماننامەکانی دژی ئەشکەنجەدان و دژی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و دژی جیاکاریی ڕەگەزی، پەیماننامەی پاراستنی کەمینە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکان.

دووەم:
جێبەجێکردنی بنەما گشتییەکانی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی لە کاتی ململانێ و پێکدادانی چەکداری، ئەوەش بە ڕەچاوکردنی پەیماننامەکانی ژنێڤ، پەیماننامەی پاراستنی شوێنەوارە کەلتوورییەکان، پەیماننامەی تایبەت بە چەکی کیمیایی و بایۆلۆژی و چەکە قەدەغەکراوەکانی تر و پرۆتۆکۆلە زیادکراوەکانیان.

سێیەم:
دەستگەیشتن بە دادپەروەری بۆ قوربانییان و تۆمەتبارانی تاوانە نێودەوڵەتییەکان لەبەر ڕۆشنایی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی بە ڕەچاوکردنی نیزامی ڕۆمای تایبەت بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی پەیوەست بە جینۆساید، تاوانی جەنگ، تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی شەڕەنگێزی.