سەرەتا کۆنفرانسەکان

دەروازەیەک بۆ دادپەروەریی تاوانی نێودەوڵەتی

د. ئانی پویس، ٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤
لەم وانەیەدا، د. ئانی گفتوگۆ لەبارەی ئەو دەروازە و پاڵنەرانەوە دەکات کە دەمانگەیەنن بە دادپەروەریی تاوانی نێودەوڵەتی. سەرنج دەخاتە سەر بەرپرسیارێتیی دەسەڵاتە نێوخۆییەکان لە بەگژداچوونەوەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان. د. ئانی ئاماژەی بەوە دەدات کە چۆن دەسەڵاتە یاساییەکان، دەکرێ سنووری دەوڵەتەکان تێپەڕێنن. هەر بۆ نموونە کۆمەڵگەی مەدەنی، دەکرێ ڕۆڵێکی گرنگیی هەبێت و ئەم بەرپرسیاریەتییە لە ئەستۆ بگرێت. بە گشتی، د. ئانی زانیاریگەلێکی گرنگ دەخاتە ڕوو سەبارەت بەوەی کە چۆن دەسەڵات و دامەزراوەکانی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی، دەکرێ بە شێوازی جیاجیا و جۆراوجۆر، بە دەروازەکانی دادپەروەریمان ئاشنا بکەن.