ناوەندی ڕاستی و دادپەروەری
(CFT) كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەسەر مافەكانی مرۆڤ و ڕێگاكانی دادپەروەری
لە دوای ململانێ چەكدارییەكان لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا ڕێكخست. كۆنفرانسەكە لە
ڕۆژانی 11 تا 13ـی ئەیلول بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەكی بەرچاو لە شارەزایان، دادوەران
و چالاكوانانی نێودەوڵەتی بەشدارییان كرد.
هاورێ ئەحمەد، یەكێك لە قسەكەرانی
كۆنفرانسەكە، تیشكی خستە سەر هەوڵ و ئامانجەكانی ناوەندی كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی
(KCIL) لە پرۆسەی بەناوخۆییكردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی لە كوردستاندا
و گفتوگۆی چڕوپڕیان لەسەر بابەتەكە ئەنجامدرا.