یاسای باری كه‌سێتى به یه‌كێك له گرنگترین یاساكان داده‌نرێت كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆى هه‌یه به ژیانى تاكه‌وه و گرنگی ده‌دات به خێزان ، سه‌ربارى ئه‌م گرنگی پێدانه‌ى له یاسا ناوخۆیه‌كاندا به‌رجه‌سته‌ده‌كرێت، گه‌لێك له ڕێكه‌وتننامه‌و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ن كه گرنگی به دۆسیه‌كانی خێزان ده‌ده‌ن ، جونكه ئه‌م بابه‌تانه چیدی بابه‌تێك نیه كه په‌یوه‌ست بێ به تاك و ته‌نها له نێو یاسا ناوخۆی یه‌كاندا گرنگى پێبدرێت به‌ڵكو بۆته دۆسیه‌و خه‌مێكى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌ركات ده‌وڵه‌تێك ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك په‌سه‌ند بكات چیتر ناتوانێت یاسا ناوخۆیى یه‌كانى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ڕێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تى بوه‌ستێته‌وه.