دادوەر ڕزگار محمد ئەمین، سەرۆکی پێشووی دادگای کەیسی دوجەیل لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، لەم سیمینارەدا باسێکی هەمەلایەن دەخاتە ڕوو سەبارەت بە مێژووی دامەزراندنی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و چۆنێتی یەکلاکردنەوەی کەیسەکان لەم دادگایەدا کە کە ڕژێمی پێشووی عێراق دەرهەق بە تاکی کورد و سەرجەم گەلانی عێراق ئەنجامی داون . هەروەتر، دیدگا و پیشنیازەکانی خۆی دەخاتە ڕوو لەبارەی چۆنێتی لێپێچینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە ئایندەی سیستەمی دادوەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا.