سەرەتا کۆنفرانسەکان

کۆمەڵە توێژینەوەیەک لەبارەی ناکۆکیی و لێکەوتە یاساییەکانی ناگۆرنۆ – کارەباخ

لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٥ دا، دکتۆر گورگن پترۆسیان لە سیمینارێکی گشتیی دا وتارێکی ١٥ خولەکی بە ناونیشانی (کۆمەڵە توێژینەوەیەک لەبارەی ناکۆکیی و لێکەوتە یاساییەکانی ناگۆرنۆ –کارەباخ ) پێشکەش کرد. ناکۆکییەکانی ناگۆرنۆ – کارەباخ لە سەر ئاستی نەژادیی وهەرێمایەتییە لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان سەبارەت بە ناوچەی کارەباخ کە تا ساڵی ٢٠٢٣ زۆرینەی دانیشتووانی نەتەوەیی ئەرمەنی بوون. د. گورگن لە وتارەکەیدا بە شێوەیەکی فراوان تیشکی خستە سەر چوارچێوەی مێژوویی ڕووداوەکانی ناگۆرنۆ کارەباخ و ڕێوشوێنە یاساییە بەردەوامەکانی بەردەم دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، دادگای نێودەوڵەتی، دەسەڵاتی دادوەری گشتگیر. گفتوگۆکە تەنها  تیشکخستنە سەر یاسا نێودەوڵەتیی و مافەکانی مرۆڤ  نەبوو، بەڵکو لەگەڵ ئەوەشدا باس لە گرنگی ڕەچاوکردنی مافی خاوەندارێتی و ئەو مافانەی دیکە کراو کە پێشێلکراون. ئەم سیمینارە گشتییە بەناونیشانی ' لێپێچینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان'، لەلایەن ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی بە هاوکاری ڕێکخراوی ئازادبون و سەنتەری لێکۆڵینەوەی جینۆساید لە زانکۆی هەڵەبجە ڕێکخرابوو.