سەرەتا وانەکان

نوێترینەکان

خوێندنەوەیەک بۆ رێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ ساڵی ١٩٨٩ / ئازاد وەڵەدبەگی

لەم وانەیەدا ئاشنا دەبین بەوەی کە بۆ چی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرنگی بە مافەکانی منداڵان داوە وهەروا باس لە رەوتی مێژوویی یاساکاریی سەبارەت بە مافەکانی منداڵ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەکەین. جگە لەمەش ئاشنا دەبین بە پێناسەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی زاراوەی منداڵ. هەروا باس لە ناوەڕۆکی رێککەوتننامەی مافەکانی منداڵان دەکەین و ئەو مافانە دەخەینەڕوو کە لە رێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ ساڵی ١٩٨٩ باسیان لێوەکراوە. لە کۆتایییشدا، شێواز و میکانیزمی چاودێرییکردنی رێککەوتننامەکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان دەخەینە بەرباس و پاشان ئەنجامەکانی وانەکە دەخەینەڕوو.