ساڵ: 2021
ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام (داعش)، به لاى كه‌مه‌وه سێ تاوانى
نێوده‌وڵه‌تیی کردووه؛ تاوانى جه‌نگ، تاوانى دژه مرۆڤایه‌تى و تاوانى جینۆساید.
كۆمسیۆنى نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له سوریا ( IICIS) كه له ساڵى ٢٠١١ به بڕیاری ژمارە (1/17 S)ی ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا، هه‌روه‌ها
تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به تاوانه‌كانى
داعش، یونیتاد (UNITAD)كه به بڕیارى ژماره (٢٣٧٩)ى ساڵى (٢٠١٧)ى ئه‌نجوومه‌نى
ئاسایش و له‌سه‌ر داواى ده‌وڵه‌تى عێراق دامه‌زرا، هه‌ردوو ده‌سته‌كه له ڕاپۆرته‌كانى خۆیاندا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه
داعش ئه‌و سێ تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ى کردووە. یونیتاد له دواین ڕاپۆرتى خۆیدا، ڕاپۆرتى
ژماره چوار کە له ئایاری ٢٠٢٠دا پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکانى
كردووه، ده‌ڵێت "سه‌ره‌ڕاى بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست له ئه‌نجامدانى تاوانه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچکام له چەکدارانى داعش له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه
دادگایی نه‌كراوه". كۆمسیۆنى لێكۆڵینه‌وه له سوریاش له گرنگترین ڕاپۆرتیدا
بە ناوى (ئه‌وان بۆ وێرانكاری هاتن) له ساڵى ٢٠١٦دا به شێوه‌یه‌كى ورد ئه‌و سێ
تاوانه‌ى داعشى تۆمار كردووه و پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى سەر بە
نەتەوە یەکگرتووەکانی كردووه؛ کۆمسیۆنەکە داوا ده‌كات دادگایه‌كى تایبه‌تى نێوده‌وڵه‌تى
بۆ دادگاییکردنى چەکدارانى داعش دابمه‌زرێت.
چه‌كدارانى داعش له ئێستادا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و رۆژئاڤا به
یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت (دادگایی ده‌ركرێن)
و هیچ یه‌كێك له‌و وڵات و هەرێمانە یاسایه‌كى په‌یوه‌ندیداریان به تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
نییه. ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاودێریی مافه‌كانى مرۆڤ (Human Rights Watch) له
ڕاپۆرتێكیدا بە ناوى (دادپەروەرییەکی خه‌وشدار و دادگاییكردنى داعش له عێراق) ،
هه‌روه‌ها نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریى عێراق (یونامی) له ڕ‌اپۆرتێكى
تردا بە ناوى (دادگاییكردنى داعش له‌به‌ر ڕۆشنایی یاساكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
تیرۆردا)، ڕه‌خنه له‌و شێوه دادگاییه ده‌گرن كه ئێستا به‌رانبه‌ر چه‌كدارارنى
داعش به‌رێوه ده‌چێت و به دادگایه‌كى لایه‌ندار و پڕخه‌وش وه‌سفی ده‌كه‌ن و له‌به‌ر
نه‌بوونى هیچ یاسایه‌كی ناوخۆش بۆ تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داوا ده‌كەن
چەکدارانی داعش لە بەردەم دادگایەکی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێن.
ماوەی چەند
مانگێکە پرۆژە یاسایەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای
دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق (2005)، بە جۆرێک کە بۆ دادگایی‌کردنی چەکدارانی
داعش‌یش بشێت و دادگاکە ئەو دەسەڵاتەی هەبێت. ئەوەی لەم فایلەدا هەیە، هەوڵێکە بۆ
تیشکخستنە سەر ئەو بابەتە گرنگە و لە دووتوێی نووسینەکاندا کۆمەڵێک شیکاری و
وردەکاریی بایەخدار دەخوێننەوە.