ساڵ: 2022
ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی بە هاوکارى بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری
ئەفریقیاى ناوەندى کۆنڕاد ئەدەناوەى ئەڵمانى ئەم توێژینەوەی ئەنجامداوە، توێژنەوەکە
هەوڵ دەدات بەشداربێت لە بەهێزکردنی سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
ئەم توێژینەوەیە لێکدانەوە و شرۆڤەی ئەو
بەربەست و سنووربەندیی و ئاڵنگارییانە دەکات کە ڕێگرن لە بەهێزبوونى سیستەمیی دادوەریی لە هەرێمی کوردستاندا. بۆ
تێگەیشتن لە کێشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سیستەمی دادوەریی هەرێمی کوردستان، پێویستە
ستانداردە یاساییە نێودەوڵەتییەکان ڕەچاوبکرێت و لەژێر ڕۆشناییاندا توێژینەوەکە هەوڵ
دەدات چەند پێشنیازی یاسایی و تەکنیکیی بخاتەڕوو.
بەدرێژایی میژووى نوێ، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوی چەندین ئاڵۆزیی
و پشێوی سیاسیی و یاسایی و کۆمەڵایەتیی بۆتەوە، ئەمەش کاریگەریی هەبووە لەسەر دەسەڵاتى
دادوەریی. سیستمى دادوەریی گرنگییەکى بەرچاوى هەیە لە بونیادنانی هاوسۆزیی
کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانى مرۆڤ و ئازادییە بنچینەییەکان و ڕوبەڕوبوونەوەى گەندەڵی
و تاوان و بەڕێوەبردنی حکوومەت و دادپەروەرییدا، ئەم دەسەڵاتە لە هەرێمى کوردستاندا پێویستیی
بەوەیە چەندین ڕیفۆرمی یاسایی و بونیادی گرنگى لە ڕەهەندە کارگێڕیی و یاسایی و مرۆییەکاندا
تێدا ئەنجام بدرێت. توێژینەوەکە ئەم باس و خواسانەى بەر باس داوە.