سەرتاوتار و شیکاری

مافی یەکسانیی بەردەم دادگاکان و دادگاییەکی دادپەروەرانە

ساڵ: 2023
داونلۆدی ڤێرژنی PDF

لێدوانى گشتیی ژمارە ٣٢ـی لیژنەی مافی مرۆڤ، کە ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئیفای ئەڵمانیی بۆ کوردییان وەرگێڕاوە،  ئەم لێدوانە گشتییە مافی یەکسانیی بەردەم دادگا و دادگاکان و دادگاییەکی دادپەروەرانە ڕوون دەکاتەوە. ئەمەش وەک ڕەگەزێکی سەرەکیی مافی مرۆڤ و پاراستنی مافەکان وەک  ڕێکارێک بۆ پاراستنی سەروەریی یاسا. ئامانجی بنەڕەتیی ئەم لێدوانە دڵنیابوونەوەیە لە بەڕێوەبردنی درووستی دادپەروەریی، بۆ ئەم مەبەستەش، گەرەنتی کۆمەڵێک مافی تایبەت دەکات. مادەی ١٤ـی پەیماننامەى نێودەوڵەتیی مافە سیاسیی و مەدەنییەکان (ICPR) سرووشتێکی تایبەتی ئاڵۆزی هەیە، گەرەنتی جۆراوجۆر لەگەڵ مەودای جیاوازی بەکارهێنان تێکەڵ دەکات. ھاوکات گەرەنتییەکی گشتیی یەکسانیی بەردەم ئەو دادگا و دادگایانەش هیڵکێش دەکات وا بێ گوێدانە سرووشتی ڕێوشوێنەکان و لە بەردەم ئەو دەزگایانە کاری پێ دەکرێت،  ھەروەھا مافی دانیشتنێکی دادپەروەرانە و گشتیی بە تاکەکان دەدات، ئەمەش بەرانبەر دادگایەکی کارامە و سەربەخۆ و بێلایەن، کە بە یاسا دامەزرابێت. هەروەها گەرەنتیی دادگەریی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی وا تۆمەتبارن بە تاوانی سەرپێچیی و مافێکی جەوھەرییان بۆ قەرەبووکردنەوە بۆ فەراھەم دەکات، ئەمە ئەگەر لە کەیسەکانیاندا دووچاری خراپبەکارھێنانی دادپەروەریی ببنەوە. بە واتایەکی تر، لە دووبارەسزادان بۆ تاوانێک کە پێی تاوانبار کراوە یاخود بە پێچەوانەوە بێتاوانبوونی سەلمێندراوە، دەیانپارێزێت.