سەرتاوتار و شیکاری

کردە زیانبەخشەکان

ساڵ: 2023
داونلۆدی ڤێرژنی PDF

لێدوانی گشتیی هاوبەشی ژمارە ١٨ و ٣١، کە ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئیفای ئەڵمانیی بۆ سەر زمانی کوردیی وەریان گێڕاوە، ئامانجی ئەم لێدوانە ڕوونکردنەوەی ئەرکەکانی دەوڵەتانی ئەندامى کۆمیتەى پەیماننامەى مافى منداڵان لەخۆ دەگرێت، ئەمەش سەبارەت بە ڕێگریی ئەو کارە زیانبەخشانەی وا کاریگەرییان لە سەر مافەکانی منداڵان هەیە بە شێوەیەکی جیاکاریی. ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر ئەرکەکانی دەوڵەتانی ئەندام لە پەیماننامەى مافەکانى ئافرەتان سەبارەت بە نەهێشتنی ئەو کارە زیانبەخشانە. پەیماننامەى نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک دژی ژنان و پەیماننامەى مافەکانی منداڵ هەردووکیان ئەرکی پابەندکەریی یاسایی لەخۆ دەگرن لە پەیوەندی لەگەڵ نەهێشتنی ئەو کارە زیانبەخشانەی وا کاریگەرییان لە سەر منداڵانى خوار هەژدە ساڵ هەیە.
ئەو کردە زیانبەخشانەی وا ئەم لێدوانە گشتییە دەیگرێتەوە، بریتین لە کردە نەریتییەکان یان تازەسەرهەڵداوەکان، ئەمانە زۆر جار لە کەلتووردا چەسپاون. لە نموونەی ئەو نۆرمانەش خەتەنەکردنی مێینە، هاوسەرگیریی پێشوەختە و هاوسەرگیریی زۆرەملێن.