سەرتاوتار و شیکاری

مافی منداڵان لە سیستەمی دادپەروەریی منداڵدا

ساڵ: 2023
داونلۆدی ڤێرژنی PDF

لێدوانی گشتیی ژمارە ٢٤، کە ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئیفای ئەڵمانی  بۆ سەر زمانی کوردییان وەرگێڕاوە، لێداوانەکە ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی ڕاگەیاندنی پێودانگە نێودەوڵەتیی و ناوخۆییەکانە سەبارەت بە دەسەڵاتی دادوەریی، ھاوکات بوونی ھۆشیاریەکی نوێ دەربارەی گەشەی منداڵ و تازەلاوان، بەڵگەی کردە زیانبەخشەکان، ھاوکات ئەو فاکتەرانەش لەخۆ دەگرێت وا پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە چاکسازی دادپەروەریەوە هەیە.
هەروەها لێدوانی گشتیی ژمارە ٢٤، ڕەنگدانەوەی نیگەرانییەکانی پەیوەست بەو ئاڕاستە کۆمەڵایەتییانەیە وا کەمترین تەمەنی بەرپرسیارێتیی تاوانکاریی و ڕەچاوکردنی بەردەوامی بێبەشکردنی ئازادیی دەگرنەوە. ھاوکات سەرنجی گشتیش لە سەر پرسە تایبەتەکانیش دەگرێتەوە، وەک ئەو پرسانەی پەیوەندییان بەو منداڵانە هەیە وا لەلایەن گرووپە چەکدارە نادەوڵەتییەکانەوە وەرگیراون و بەکار دەهێنرێن، بە نموونەی ئەوانەی وەک گرووپی تیرۆریستیی دەستنیشان کراون، یان ئەو منداڵانەی لە سیستەمی دادپەروەریی نەریتییدا دەژین>
مەبەست و ئامانجی ئەم لێدوانە گشتییە دەستەبەرکردنی سەرنجێکی هاوچەرخ و سەردەمیانیە بەرانبەر بڕگە یاساییە پەیوەندیدارەکان و ئەو ڕێکارەکانەی لە پەیماننامەی مافەکانی منداڵاندا ئاماژەی پێ دراوە بۆ ڕێنوێنی دەوڵەتان بەرەو جێبەجێکردنێکی گشتگیر و بەرپرسیارانە لە سیستەمی دادپەروەریی، کە دواجار مافی منداڵان بەھەند بگیرێت و بیانپارێزێت.