له
سایه‌ی پێشكه‌وتنه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا، یه‌كێك له‌و بابه‌ت و
مه‌ترسیانه‌ی ناوه‌ند و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری مافی مرۆڤی له دونیادا
به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، بریتییه له ڕاده‌ی ئه‌و ئاڵنگاری و مه‌ترسیانه‌ی
ئه‌م پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیانه له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ دروستی ده‌كه‌ن،
به تایبه‌تتریش پاش سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی ئامرازه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی په‌یوه‌ست
به ژیریی ده‌ستكرد. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری توانایه‌كی گه‌وره‌ن له بواری
شیكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی داتا و ده‌كرێت وه‌ك ئامرازێك بخرێنه خزمه‌ت هێنانه‌دیی
چاكه‌ی گشتی و به‌كارهێنانیان له هێنانه‌دیی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری و گه‌شه‌ی
به‌رده‌وام و پاراستنی ژینگه.
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ناكرێت ئه‌و ڕاستییه‌ش له به‌رچاو نه‌گرین کە
به‌كارهێنان و پێشكه‌وتنی ئه‌م ئامرازانه، ده‌كرێت وه‌ك ئاماژه و ده‌ستپێكی ئاڵنگاری
و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی جیهانیش، وێنای بكه‌ین، به تایبه‌ت ڕۆڵی نه‌رێنیی ژیریی
ده‌ستكرد له پێشێلكردنی ماف و ئازادییه‌كانی تاك، له‌وانه‌ش مافی ئازادیی ڕاده‌ربڕین
و مافی تایبه‌تمه‌ندی ( الخصوصیه) و مافی كرێكاران و مافی بڵاوكردنه‌وه ( النشر
والتالیف)، چوون ده‌كرێت ژیریی ده‌ستكرد له دروستكردنی ده‌نگ و مۆسیقا و پارچه‌ی
ڤیدیۆییدا به‌كار بهێنرێت، ئه‌مه‌ش دژی مافی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌یە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه زیاتر ئه‌كات، په‌یوه‌سته
به مه‌یلی به‌شێك له وڵاتانەوە، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی
یاساییه‌وه، كار بكه‌ن به ئاڕاسته‌ی به‌كارهێنانیان له ناوه‌نده یاسایی و
دادوه‌رییه‌كانی وه‌ك دادگاكان، وه‌ك دروستكردنی دادگای مجازی (قازی إفترازی) له ئیستوانیا
بۆ بینینی ئه‌و داوایانه‌ی کە په‌یوه‌ستن به بواری گرێبه‌سته‌كانی نێوان تاكه‌كان
و نرخەکانیان کە له 7 هه‌زار یۆرۆ كه‌متره، یان به‌كارهێنانی ژیریی ده‌ستكرد له كه‌نەدا،
له هه‌ندێ بواری یاسایی وه‌ك ناكۆكییه‌كانی بواری په‌یوه‌ست به ماڵ و موڵك
(نزاعات الملكیه).
هه‌موو ئه‌مانه‌ش لەپێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و ئاسانكاری له
گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه دادوه‌رییه‌كان دروستكراون، له‌وانه‌ش دیاریكردنی پێشینه‌ی
تاوانی تاوانباران و پشتبه‌ستن پێیان له ڕێگه‌ی دادوه‌ره‌كانه‌وه بۆ دیاریكردنی
بڕی سزا و دیاریكردنی ڕاده‌ی پێشبینیكراوی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاوانباران بۆ ئه‌نجامدانی
تاوانی نوێ، ئه‌مانه‌ش ئاڵنگاریی یاسایی گه‌وره ده‌خوڵقێنن كه ده‌كرێت ناكۆك و
دژبن له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی وه‌ك دادپەروەری و سه‌روه‌ریی یاساكان، به تایبه‌ت
گه‌ر ئه‌و ڕاستییه له به‌رچاو بگرین کە ئه‌م ئامێرانه‌ی بواری ژیریی ده‌ستكرد،
خاوه‌ن توانایه‌كی دیاریكراون له بواری شیکردنەوە و هه‌ڵسه‌نگاندن و دەکرێت ڕاستییه‌كان
پێچه‌وانه‌ی شیكاری و دیقه‌ی ئه‌م ئامرازانه بن.
له لایه‌كی تره‌وه ده‌كرێت دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان و ده‌زگا
كارگێڕییه‌كان، پاڵپشت به شیكردنه‌وه و داتاكانی ژیریی ده‌ستكرد، بڕیاره
كارگێڕی و دادوه‌رییه‌كان ده‌ربكه‌ن، ئه‌مه‌ش ناكۆكی دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ پره‌نسیپ
و بنه‌ما جیهانییه‌كان له بواری دادگاییكردنی دادپەروەرانە، چوون زۆر جار ده‌ركردنی
بڕیار له‌سه‌ر بنه‌مای ژیریی ده‌ستكرد، ده‌كرێت دژ و ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی
په‌یوه‌ست به لێكۆڵینه‌وه و شه‌فافییه‌ت له بڕیاردان و بڕیاری قه‌زائی و كارگێڕیی
ته‌ندروست، كه ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی و مافی تاك بخاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه دادگای كارگێڕیی ئیتالیا، له بڕیاڕێکیدا،
بڕیاریدا به ناچاركردنی ده‌وڵه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك كه دووجار
داوای پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵات كردبوو بۆ پێدانی مافی كردنه‌وه‌ی
نۆرینگه‌یه‌ك كه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی داواكه خرابوویه به‌رده‌م پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی
وه‌زاره‌ته‌كه، کە دواجار له ڕێگه‌ی ژیریی ده‌ستكرده‌وه بڕیار له‌سه‌ر پێدان
یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكان ده‌درێت، به‌ڵام له هه‌ردوو جاره‌كه‌دا، داواكه‌ی ڕه‌ت
كرابوویه‌وه به بیانووی كه‌موكورتی به‌ڵگه یاساییه پێویسته‌كان و پاش
داواكردنی مۆڵه‌ت بۆ جاری سێیه‌م و ته‌واوكردنی به‌ڵگه‌نامه داواكراوه‌كان به ژیریی
ده‌ستكرد، سه‌رله‌نوێ داواكه‌ی ڕه‌تكرابوویه‌وه، به پاساوی ئه‌وه‌ی داتاكانی
ئامێری ژیریی ده‌ستكرده‌كه تەنیا دوو جار داوا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت وەردەگرن و
له‌م باره‌یه‌شه‌وه دادگای كارگێڕی (ترونتو) له بڕیاره‌كه‌یدا به‌رپرسیارێتی
خسته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی داواكار سه‌لماندی كه هه‌ڵه‌یەک
له سیسته‌مە ئه‌لیكترۆنییه‌كەدا هەیە و ناتوانێت جیاوازی بكات له نێوان ڕەتکردنەوەی
داواكاری، بەهۆی پاساوگەلی شكڵی و بابه‌تییەوە.
واته ده‌كرێت بڵێین به‌بێ به‌شداری مرۆڤ، ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێكی
دادوه‌ری یان كارگێڕی، به پشتبه‌ستن به ژیریی ده‌ستكرد، باوەڕپێکراویی بڕیاره‌كان
ده‌خاته ژێر پرسیار و گومانی زۆره‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی له كاتێكدان کە هیچ
یاسایه‌ك نییه بۆ لێپرسینه‌وه‌ی ژیریی ده‌ستكرد له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی دروستی ده‌كات،
واته ده‌توانین بڵێین یاسادانه‌رانی وڵاتان بە ئێستاشەوە، ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌كردووه
به ئاراسته‌ی ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت بۆ ڕێكخستنی به‌رپرسیارێتی له به‌كارهێنانی
ژیریی ده‌ستكرددا.
به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی زۆربوونی ئه‌و كێشه و ئاریشه یاساییانه‌ی کە
له به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێرانه‌وه دروست ده‌بن، له به‌شێك له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا،
ده‌ستكراوه به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ چاره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگیانه. بۆ نموونه:
له ساڵی 2020 پڕۆژه‌یاسایه‌ك پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ڕه‌نسا كراوه به مه‌به‌ستی
هه‌مواركردنه‌وه و چاكسازیی سیسته‌می به‌رپرسیارێتی (نظام المسؤولیة) كه هیچ
ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه بۆ ژیریی ده‌ستكرد و له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی ئه‌و
هه‌ڵانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌دات.
به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه هه‌رچییەک بن، هێشتا كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگی
تری یاسایی هه‌ن كه ڕێگرن له داننان به به‌رپرسیارێتیی یاسایی ژیریی ده‌ستكرد،
چوون له لایه‌كه‌وه ناكرێت وەک كه‌سی ئاسایی، واته مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
بكرێت، هه‌روه‌ها هیچ ڕێگایه‌كی یاسایش نییه ڕێگه‌خۆشكه‌ر بێت تا وەک بوونێکی مه‌عنه‌وی
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، له لایه‌كی تریشه‌وه هێشتا ژماره‌ی ئه‌و شرۆڤه‌كاره
یاساییانه زۆرن كه ڕه‌تی دەکەنەوە کەسایەتیی یاسایی بدرێت به ئامێره‌كانی ژیریی
ده‌ستكرد، چوون پێیان وایه كارێكی له‌م جۆره، له‌وانه‌یه ببێته هۆی كوشتن و له‌ناوبردنی
ڕه‌گه‌زی مرۆڤ، واته پێیان وایه به دانپێدانان به کەسایەتیی یاساییدا، ئه‌وان
ڕێگه خۆش ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوچوونی زانست و شارستانییه‌تی مرۆڤ له به‌رژوه‌ندی
زیره‌كیی ده‌ستكرددا.
هه‌موو ئه‌م مه‌ترسیانه‌ش ده‌زگا و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
ناچار كرد زه‌نگی هۆشیاری دژ به‌و مه‌ترسیانه لێ بده‌ن و له‌م باره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی
ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (ئۆدری ئازۆلای)، له ساڵی 2022دا
ڕایگه‌یاند سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژیریی ده‌ستكرد نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رمایەیە‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر
ده‌كات بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رپرسیارانه له كۆمه‌ڵگاكاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌كرێت له هەما‌ن كاتدا مه‌ترسیی گه‌وره‌ش له بواری ئه‌خلاقی دروست بكات، له‌م
باره‌یه‌شه‌وه ده‌پرسێت چۆن دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌م پرسه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی نییه
و پێشێلی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ ناكات، له‌وانه‌ش: نهێنیی داتاكان و مافی هه‌ڵبژاردن
و ئازادیی ویژدان، هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م مه‌ترسیانه‌ش، له مانگی شوباتی ساڵی
2022دا فه‌رمانگه‌ی مافه فیكرییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا،
هه‌ستا به قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی مافی هزری (الحق الفكری) بۆ زیره‌كیی ده‌ستكرد
به پاساوی ئه‌وه‌ی داهێنه‌رانی غه‌یری مرۆڤ، شایسته‌ی پاراستنی مافه فیكرییه‌كانیان
نیین.
هه‌روه‌ها له ده‌رئه‌نجامی زۆربوونی ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگیانه‌ی
کە ئه‌م پرسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به مافه‌كانی مرۆڤ دروستی ئه‌كات،
له ساڵی2021 كۆمیسیاری باڵای مافه‌كاكانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
(میشێل باچێلێت ) داوای هه‌رچی زووه ڕاگرتنی پێشخستن و به‌كارهێنانی ژیریی ده‌ستكردی
كرد، تا ئەو‌كاته‌ی ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو ئه‌گیرێته به‌ر بۆ ڕێگری له‌و
پێشێلكاریانه‌ی کە بەهۆی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێرانه‌وه دروست دەبن، ئه‌مه‌ش
هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆشدارییه به‌رده‌وامه‌ی توێژه‌رانی بواری یاسا له‌سه‌ر
ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ڕایان گه‌یاندبوو، به تایبه‌تتریش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به
لاوازییه‌كانی سیسته‌مه‌كه و نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت تیایدا و خاڵه لاوازه‌كانی
ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی و مه‌ترسی دورستبوونی زوڵم و جیاكاری بەهۆی كاركردن به ژیریی
ده‌ستكرد.
سه‌رئه‌نجام
و دوای ده‌ركه‌وتن و زۆربوونی مه‌ترسی و پێشێلكارییه هه‌مه‌چه‌شن و چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی
ژیریی ده‌ستكرد له‌سه‌ر ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی و به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه و
سنوورداركردنی لێكه‌وته‌كانی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، كۆمه‌ڵێك
هه‌نگاوی كرده‌یی گیراوه‌ته به‌ر به ئامانجی دابینكردنی پارێزگاری یاسایی بۆ تاك
و مافه‌كانی به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاڵنگارییه سه‌رده‌میانه له‌م باره‌یه‌شه‌وه
ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2018دا هه‌ستا به ته‌به‌نیكردنی
جاڕنامه‌ی تۆرنتۆ بە مه‌به‌ستی دابینكردنی پارێزگاری یاسایی بۆ مافی یه‌كسانی و به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی
جیاكاری له سیسته‌می فێربوونی میكانیكیدا (نظم التعلیم الألي) ئامانج
له‌مه‌ش هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و دژوه‌ستانه‌وه بوو دژ به هه‌ر هه‌وڵێكی
جیاكاری به‌رانبه‌ر هه‌ندێ گروپ كه ڕه‌نگه به‌كارهێنانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی خوێندن
جیاكاری دروست بكات، هه‌روه‌ها له لووتكه‌ی ئۆساكای ساڵی 2019 كه تایبه‌ت بوو به
لێكه‌وته‌كانی ژیریی ده‌ستكرد له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر
پێویستی له به‌رچاوگرتنی به‌ها مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌كان له پێشخستنی ته‌كنه‌لۆژیاكانی
بواری ژیریی ده‌ستكرد، له‌گه‌ڵ پێویستی گرنگیدان به گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و گه‌شه‌ی
به‌رده‌وام و خۆشگوزه‌رانیی مرۆڤ له داهاتوودا، له هه‌موو قۆناغێكی په‌ره‌پێدانی
ئه‌م ئامێرانه، ئه‌مه و سه‌رباری
تیشك خستنه‌سه‌ر گرنگیدان به بواری شه‌فافییه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
بتوانن به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی ئه‌م
ته‌كنه‌لۆژیایە بكه‌ن، بە مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی تاكه‌كان.
له لایه‌كی تره‌وه كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا له ساڵی 2021دا هه‌ستا به پێشنیاركردنی
پڕۆژه‌یاسای (ڕێكخستنی زیره‌كی ده‌ستكرد) به ئامانجی دابینكردن و دروستكردنی
چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی ڕێكخراو بۆ به‌كارهێنانی زیره‌كیی ده‌ستكرد بۆ هه‌موو جۆره‌كانی
جگه له (بواری سه‌ربازی)، ئه‌م پڕۆژه پێشنیاركراوه هه‌وڵ دە‌دات ده‌وڵه‌تانی
ئه‌ورووپی ڕێكخستنێكی یاساییان هه‌بێت، بۆ چۆنییه‌تی سوودوه‌رگرتن و به‌كارهێنانی
ئه‌م بابه‌ته، تا مرۆڤ له زیانه‌كانی پێشكه‌وتنی زیره‌كیی ده‌ستكرد بپارێزێت.
له
كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین سه‌رباری هه‌وڵە به‌رده‌وامه‌كانی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
و یاسادانه‌رانی ناوخۆیی به ئامانجی دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ ڕێكخستن
و سنووداركردنی ده‌رئه‌نجامه نه‌رێنییه‌كانی ژیریی ده‌ستكرد، له‌سه‌ر ئاینده‌ی
تاك و مافه گه‌ردوونییه‌كانی، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م هه‌وڵانه له‌سه‌ر ئاستێكی
تیۆری و هه‌وڵ و گوتاردا ماونه‌ته‌وه و نه‌توانراوه ئه‌م هه‌وڵانه بخرێنه سه‌ر
ئاستی پراكتیكی و سه‌رباری پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی بواری ژیریی ده‌ستكرد و
كاركردن به ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئه‌م جۆره ته‌كنه‌لۆژیا‌یه، تاكوو
ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كی كرداری له‌سه‌ر به‌ها و
پره‌نسیپ و چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌شی یاسایی رێك بكه‌وێت، له لایه‌كی تریشه‌وه
ڕێسا یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤیش ناتوانن وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌كی
ئه‌وتۆیان هه‌بێت له ئاست ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ی کە له بواری ژیریی ده‌ستكرددا
بوونی هه‌یه.
له‌م پێناوه‌شدا ڕێگای دروست ئه‌وه‌یه کە به ئاراسته‌ی پێشخستنی
زیاتری ئه‌م ئامێرانه‌ی بواری زیره‌كیی ده‌ستكرد كار بكرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای
ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و له‌گه‌ڵ دانانی كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و پره‌نسیپی هاوبه‌ش
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێكخستنی بواره‌كه له‌ژێر چاودێریی دامه‌زراوه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌وانه‌ش كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ده‌وڵه‌تان له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی
یاساوه، كار بۆ دیاریكردنی ڕێسا یاساییه‌كان بكه‌نه‌وه، بۆ دروستكردنی به‌رپرسیارێتیی
یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌ی كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئامێره‌كانی
زیره‌كیی ده‌ستكرد دەکەن، هه‌روه‌ها دانانی بنه‌مایه‌كی ڕوون بۆ چۆنییه‌تی پێدانی
مافی خاوه‌ندارێتیی فیكری، له‌گه‌ڵ پێویستی بوونی ئالیاتی یاسایی بۆ چۆنییه‌تی
دابینكردنی پارێزگاری یاسایی لەپێناو پاراستنی داتا و نهێنییه‌كانی تاك له‌ناو
ئامێره‌كانی ژیریی ده‌ستكرد و دیاریكردنی سه‌رپێچییه‌كان و سه‌پاندنی به‌رپرسیارێتی
له ڕووی سزایی و مه‌ده‌نییه‌وه له حاڵه‌تی ڕوودانی پێشێلكاری دژ به مافه‌كانی
مرۆڤ.