سەرتاوتار و شیکاری

یەکسانیی كەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە بەردەم یاسادا

ساڵ: 2024
داونلۆدی ڤێرژنی PDF

یەکسانیی كەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە بەردەم یاسادا، بنەمایەکی گشتیی بنەڕەتیی پاراستنی مافەکانی مرۆڤە و بۆ کارپێکردنی مافەکانی تری مرۆڤ پێویستە. جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنیی و سیاسییەکان بە تایبەتیی دەستەبەری یەکسانیی لەبەدەرم یاسادا دەکەن. مادەی ١٢ـی پەیماننامەی مافی کەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەت زیاتر لەمەڕ ناوەڕۆکی ئەم مافە مەدەنییە دەدوێت و سەرنج دەخاتە سەر ئەو بوارانەی تێیدا بەشێوەیەکی نەریتیی کەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەت نکۆڵیی لە مافەکانیان کراوە. مادەی ١٢ مافی زیاتر بۆ کەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەت دانانێت؛ بەڵکوو بە سادەیی باس لەو پێکهاتانە دەکات کە دەبێت دەوڵەتانی ئەندام ڕەچاوی بکەن بۆ دڵنیایی یەکسانی بەردەم یاسا بۆ کەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەت، ئەمەش لەسەر بنەمایەکی یەکسان لەگەڵ ئەوانی تردا. ئامانجی ئەم لێدوانە گشتییە دەستەبەرکردنی ڕێنوێنی زیاتر و بەدواداچوونی ئەو پابەندییە گشتییانەیە کە لە پێکهاتە جیاوازەکانی مادەی ١٢ ەوە سەرهەڵدەدەن. هەروەها ئەم لێدوانە گشتییە ڕەنگدانەوەی لێکدانەوەی مادەی ١٢ یە کە بەپێی بنەماکانی پەیماننامەی مافی کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت داڕێژراوە، هەروەک لە مادەی ٣ دا هاتووە، لەوانەش؛ ڕێزگرتن لە شکۆی سرووشتیی کەسەکان، سەربەخۆیی تاکەکەسیی- ئازادیی لە هەڵبژاردنیی تاکەکەسیی، سەربەخۆیی کەسەکان؛ ناجیاکاریی؛ بەشداریی تەواوەتیی لە کۆمەڵگادا؛ ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان و پەسەندکردنی کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت وەک بەشێک لە هەمەجۆریی مرۆڤ و مرۆڤایەتیی؛ یەکسانیی و دەرفەت، یەکسانی نێوان ژن و پیاو، هەروەها ڕێزگرتن لە تواناكانی منداڵانی خاوەنپێداویستیی تایبەت و مافی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت تا پارێزگاریی لە ناسنامەکانیان بکرێت.
ئەم لێدوانە گشتییە ساڵی ٢٠٢٤ لە بەستێنی پرۆژەی (دەستپێشخەریی دادپەروەریی)ـدا بۆ زمانی کوردیی وەرگێڕدراوە، پڕۆژەکە لەلایەن ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن دەزگای پەیوەندییەکانی دەرەوە لەڕێی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پاڵپشتیی دارایی دەکرێت.