سەرتاوتار و شیکاری

پەیماننامەی چوارەمی جنێڤ

ساڵ: 2024
داونلۆدی ڤێرژنی PDF

پەیماننامەی چوارەمی ژنێڤ، بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە کاتی ململانێ چەکدارییەکاندا گرنگە. ئەم پەیماننامەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو هاووڵاتیانەی بەشداری لە شەڕەکاندا ناکەن، دەبێ بە شێوەیەکی مرۆیی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و مافی ڕێزگرتن لە کەسایەتی، شەرەف، مافی خێزان و پراکتیزە ئایینی و دابونەریتییەکانی خۆیانیان هەبێت. ئەم پەیماننامەیە بەشێکی گرنگی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی پێکدێنێت و ئامانجی سەرەکی پاراستنی کەسانی غەیرە شەڕکەر لە کاتی ململانێ چەکدارییەکاندا و بەرەوپێشبردنی ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤە.
‎ئەم پەیماننامەیە لە لایەن ناوەندی كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتییەوە بۆ سەر زمانی كوردی وەرگێردراوە.