ساڵ: 2024
ناوەندی كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی (KCIL) ڕێبەرێك لەسەر پرۆسەی یاساسازیی بۆ هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە، ڕێبەرەكە بۆ ماوەی شەش مانگ و لە لایەن سێ پسپۆرەوە كاری لەسەركراوە و دەیەوێت لە ڕێگەی پێدانی چوارچێوەیەكی پیشەیی و زانستی بۆ پرۆسەی یاسادانان ستانداردەكانی یاسادانان لە هەرێمی كوردستان بەرزتر بكاتەوە. ڕێبەرەكە رەهەندی تیۆری و كردارى لە خۆ دەگرێت و یارمەتی دامەزراوەكانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی یاساسازیی دەدات بۆ باشتركردنی پرۆسەی یاسادانان لە هەرێمی كوردستان. ئەم پرۆژەیە بەشێكە لە هەوڵەكانی (KCIL) بۆ پڕكردنەوەی كەلێنە یاساییەكان و گەشەپێدانی فەرهەنگیی یاسایی لە هەرێمی كوردستانی ئێراق.