ناوەندى
کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتیی و ڕێکخراوى ئازادبوون لە پێناو چاکەى گشتیی و کارى
هاوبەش و پێکەوەیی نامەیەکى لێکتێگەشتن واژۆ دەکەن، بەپێى ئەو لێکتێگەشتنە
هەردوولا پێکەوە کار بۆ بەرقەرارکردنى بنەما گشتییەکانى مافەکانى مرۆڤ و سەروەرى
یاسا و بەهێزکردنى کۆمەڵگەى مەدەنى و پاراستنى ئازادییە بنچینەییەکان دەکەن.