ناوەند نامەیەکى کارى هاوبەش لەگەڵ کۆنڕادى ئەڵمانى واژۆ دەکات

ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتیى نامەیەکى کارى هاوبەش لەگەڵ بەشى پرۆگرامى سەروەرى یاسا لە ڕێکخراوى کۆنڕادى ئەڵمانى واژۆ دەکات، بە پێى ئەو نامەیەى واژۆ کرا لە نێوان هەر یەک لە پاوڵ برێمەر بەرپرسى بەشى پرۆگرامى یاسا لە ڕۆژهەڵاتى ناوڕاست و باکورى ئەفریقیا و هاوڕێ ئەحمەد بەرێوەبەرى جێبەجێکردن لە ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتیی، ناوەند پرۆژەیەکى توێژینەوەى زانستى جێبەجێ دەکات.

توێژینەوەکە بۆ دەرخستنى بەربەست و ئاستەنگیەکان و کێشەکانی بەردەم بەهێزیی سیستەمی دادوەری هەرێمی کوردستانە، پاشان پێشنیاز و ڕێگەچارەى گونجاو بۆ بەهێزکردنى دەسەڵاتى دادوەرى هەرێمى کوردستان وەک دەرئەنجامى توێژینەوەکە دەخرێتە ڕوو.