ناوەند لەگەڵ قوسوڵخانەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەولێر کۆبووەوە

ناوەندی كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی لەگەڵ قوسوڵخانەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەولێر کۆبووەوە. لە کربوونەوەکەدا بە چڕی گفتوگۆ كرا لەسەر سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و مافی مرۆڤ و ئازادییە بنچینییەكان لە هەرێمی كوردستان و گرنگی ڕەچاوكردنی بنەما گشتییەكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسە یاسایەكاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردولا بڕیاری كاری هاوبەشیاندا بۆ چاودێریكردنی زیاتری پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ و هەڵسەنگاندنی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان.