ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی مێزگردێکی ڕێک خست

 ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی بە پاڵپشتیی دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدڕاڵ، لە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ مێزگردێکی لەگەڵ دادوەر و داواکاری گشتیی و ئەکادیمیی و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ ڕێک خست.

ناواخنی مێزگردەکە بۆ دەستنیشانکردنی ڕێکارێکی گونجاو بوو بۆ بەناوخۆییکردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی لە ھەرێمی کوردستان. سەرنجی سەرەکییشی لە سەر میکانیزمێک بوو بۆ بەناوخۆییکردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی لە هە رێمی کوردستان، داخۆ دەوڵەتان چۆن ھەوڵییان بۆ بەتاوانناساندنی تاوانە نێودەوڵەتییە مەترسیدارەکان داوە؛ هەروەتر ئایا ھیچ ھەنگاوێکی گونجاو ھەیە تا (ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودوەڵەتیی) بۆ بەناوخۆییکردنی یاسای تاوانە مەترسیدارە نێودەوڵەتییەکان لە سیستمی یاسایی ھەرێمی کوردستاندا پەیڕەوى بکات.