ناوەند ڕاهێنانێکی لەمەڕ یاساى تاوانی نێودەوڵەتیی لە ئەڵمانیا ساز دا

ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی، بە پاڵپشتی دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانییای فیدڕاڵ، ڕاهێنانێکی لە زانکۆی ئێرلانگنی ئەڵمانیا ڕێک خست. ڕاهێنانەکە لەلایەن پەیمانگای توێژینەوەی تاوانی نێودەوڵەتیی بۆ یاسای تاوان، بەڕێوە چوو.

ئامانجی ڕاهێنانەکەش بۆ بەشداریی بوو لە تواناپێدانی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و دادوەرانی دەسەڵاتی دادوەریی و ئەکایدیمیستەکانی زانکۆ و نوێنەرانی کەمینەکان لە هەرێمى کوردستان، ئەمەش بە مەبەستی ئاشنابوون بە پرسی دادوەریی تاوانی نێودەوڵەتیی.

پڕۆگرامی ڕاهێنانەکە دەرفەتێکیی بەنرخ و بێهاوتا و هاندانی ئەزموونی فێربوونی بۆ بەشداربووان دەستەبەر کرد، ئەمەش بۆ بەدەستهێنان و زانینی زیاتری  بنەما و ڕەهەندە سەرەکییەکانی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی. ڕاهێنانەکە بۆ لێکۆڵینەوەی ڕەهەندە جیاوازەکانی جێبەجێکردنیی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی بوو لە کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ و دادگای تایبەتیی کۆسۆڤۆ، لەوانە؛ یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی و شاتاوانە نێودەوڵەتییەکان و پڕۆسەی یاسادانانی یاسای تایبەتی ئەڵمانیی دژی ئەو تاوانانەی وا بەرانبەر  یاسای نێودەوڵەتیی دەنوێنرێت، هەروەتر، ڕێکارەکانی دادبینیی لە یاسای ئەڵمانیی و شێوازەکانی بەرپرسیارێتیی و مافی قوربانییان لە بەرەوپێشچوونە تاوانکارییەکان و ئەو بەرەوپێشچوونە کردەییانەی لەم دواییەدا بەپێی یاسای تاوانی ئەڵمانییا دژی یاسای نێودەوڵەتیی هاتوونەتە گۆڕێ. هەروەها، بەشداربووان سوودمەند بوون لە بەدەستهێنانیی زانیاریی بۆ جێبەجێکردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی بەپێی ئەزموونی ئەڵمانیا و کۆسۆڤۆ بۆ بەجێهێنانیی یاسای نێودەوڵەتیی لە سەر ئاستیی نێوخۆیی لە هەرێمی کوردستان.