ناوەندی کووردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی چوار سیمینارى لە سەر بە ناوخۆییکردنى یاساى تاوانى نێودەوڵەتیی ئەنجامدا

ناوەندی کووردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی چوار سیمینارى لە هەر چوار پارێزگاکەی هەریمی کوردستان (هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە) ئەنجامدا. مەبەستی کۆبوونەوەکان درێژەدان بوو بەو خولەى وا ناوەند لە زانکۆی ئێرلانگنی ئەڵمانیا ئەنجامیدان. هەروەتر ئامانجی کۆبوونەوەکان بۆ کارامەیی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەمەڕ گرنگی بەناوخۆییکردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی بوو، و دادوەر و پارێزەرو و ئاکادیمیا و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و خوێندکارانی یاسا و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریی سیمینارەکان بوون، کە ئەوانیش گفتووگۆی کراوە بوون لەمەڕ بابەتەکانی بەناوخۆییکردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی و داهاتووی دادپەروەریی تاوانی نێودەوڵەتیی و دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی و تاوانە نێودەوڵەتییەکان و گرنگیی بەناوخۆییکردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەجێهێنانیان.

شایەنى ئاماژەیە ئەم پرۆژەیە بە پاڵپشتیی دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدڕاڵ ئەنجام دەدرێت.